بەشی٧

1 ئەی برایان ئایا ئەوە لە ئێوە شاراوەیە، من قسە لەگەڵ ئەوانە دەکەم لە تەوڕات دەزانن، چونکە تەوڕات دەسەڵاتی بەسەر مرۆڤدا هەیە تا ئەو کاتەی لە ژیاندا بێت؟ 2 تەوڕات ژنی مێرددار بە مێردەکەیەوە دەبەستێتەوە تا مێردەکەی لە ژیاندا بێت. بەڵام ئەگەر مێردەکە مرد، ئەوا تەوڕات ئازادی دەکات. 3 بۆیە تا مێردەکە لە ژیاندا بێت بە داوێنپیس دادەنرێت ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دیکە بکات. بەڵام ئەگەر مێردەکە بمرێت، ئەوا لە تەوڕات ئازاد دەبێت، و ئەگەر لەگەڵ پیاوێکی دیکە هاوسەرگیری بکات ئەوە نابێتە داوێنپیس. 4 بەهەمان شێوە ئێوەش، ئەی براکانم، چونکە بەهۆی جەستەی مەسیح کە مرد، ئێوەش مردن سەبارەت بەتەوڕات، بۆ ئەوەی ببنە هی یەکێکیتر، هی خودی مەسیح ئەوەی لە نێو مردوان هەستایەوە، تاکو ببینە بەروبوومی خودا. 5 کاتێک لە جەستەدا بووین، خولیای ئەو گوناهانە بووین کە لە تەوڕات ڕاگەیەندرابوون، لە ئەندامەکانماندا کارا بوون، تاکو مردن بەرهەم بهێنین. 6 بەڵام ئێستا، ئێمە لە تەوڕات ئازاد بووین، مردین سەبارەت بەو شتەی کە ئێمەی کۆت و بەند کردبوو، بۆ ئەوەی بتوانین ببینە خزمەتکارێک کە گونجاو بێت لەگەڵ ڕێسای گیانە نوێیەکە، نەک بە ڕێسای نووسراوی کۆن. 7 کەواتە، چی دەڵێین؟ ئایا تەوڕات گوناهەیە؟ نەخێر! بەڵام من گوناهم نەدەناسی تەنها لە ڕێگەی تەوڕاتەوە نەبێت. من لەبارەی ئارەزوەوە هیچم نەدەزانی ئەگەر تەوڕات نەی گوتبا: «ئارەزوو مەکە!» 8 بەڵام گوناهه ئەو ڕاسپاردەی لەمندا قۆستەوە و هەموو ئارەزوێکی لە مندا وروژاند. ئەگەر تەوڕات نەبوایە، گوناهه مردبوو. 9 سەبارەت بە من پێشتر دابڕاو لە تەوڕات دەژیام؛ بەڵام کاتێک تەوڕات هات، گوناهه ژیا، 10 منیش مردم. وە ئەو ڕاسپاردەی کە بەرەو ژیان دەچێت منی بەرەو مردن برد. 11 چونکە گوناهه ئەو ڕاسپاردەی قۆستەوە، فریوی دام و منی پێکوشت. 12 کەواتە تەوڕات پیرۆزە، ڕاسپاردەکەش پیرۆزە، دادپەروەر و چاکە. 13 ئایا ئەوەی چاکە بۆ من بۆتە مردن؟ نەخێرا! بەڵام گوناهە، بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە گوناهەیە، مردنی بۆ من بەرهەم هێنا بەهۆی ئەوەی چاکە، گوناهە بەڕاستی هەڵەیە بە هۆی راسپاردەکەوە. 14 چونکە ئێمە دەزانین کە تەورات گیانییە؛ بەڵام من جەستەم وەک کۆیلە فرۆشراوە بە گوناهە. 15 کەواتە ئەوەی دەیکەم هیچ دەسەڵاتم بەسەریدا نیە: ئەوەی دەمەوێت نایکەم، و ئەوەی ڕقم لێیەتی دەیکەم. 16 مادام ئەوە دەکەم کە نامەوێت، چاکی تەوڕات پشت ڕاست دەکەمەوە. 17 کەواتە، ئێستا، ئەوانەی دەیان کەم من نیم، بەڵکو ئەو گوناهەیەی لەمندا نیشتەجێیە. 18 من دەزانم، لەمندا واتا لەجەستەمدا، چاکە نیشتەجێ نیە : مەگەر چاکەم بوێت، ئەوا لەبەردەستمدایە؛ ئەوەی دەمەوێ بیکەم ناتوانم بیکەم. 19 من ئەو چاکەیە ناکەم کە دەمەوێت؛ بەڵام ئەو خراپەیەی کە نامەوێت دەیکەم. 20 بەڵام، ئەگەر ئەوەی نامەوێت بیکەم، ئیتر ئەوە من نیم کە دەیکەم، بەڵکو ئەو گوناهەیە کە لە مندا دەژی. 21 کەواتە، خۆم وا دەبینم، ئەوەی دەمەوێت ئەوەیە کاری چاکە بکەم، بۆ ملکەچی یاساکە: 22 من خراپەم لایە. چونکە، بەگوێرەی مرۆڤی ناوەوەم، بە تەوڕاتی خودا دڵشادم. 23 بەڵام لە ئەندامەکانمدا یاسایەکیتر دەبینم کە دژی ئەو تەوڕاتە شەڕ دەکات کە هزرم دەیەوێت، و دەمکاتە دیلی یاسای گوناهه کە لە ئەندامەکانمدایە. 24 چەند مرۆڤێکی بەدبەختم! کێ لەو جەستەیەی مەرگ ئازادم دەکات؟ 25 سوپاس بۆ خودا بە یەشوای مەسیحی پەروەردگارمان! کەواتە، من خۆم لە ڕوانگەی هزرەوە، وەک خزمەتکار خزمەتی تەوڕاتی خودا دەکەم؛ بەڵام بە جەستە، وەک بەندە خزمەتی یاسای گوناهە دەکەم.