1 ئێمەی بەهێز لەسەرمانە بەرگەی لاوازی لاوازان بگرین، و خۆمان ڕازی نەکەین. 2 با هەریەکەمان هەوڵبدەین بۆ رازیکردنی نزیکەکانمان لە ڕوانگەی چاکەکارییەوە لە رێگەی بنیاتنانەوە. 3 تەنانەت مەسیحیش هەوڵی ڕازی کردنی خۆی نەدەدا، بەڵکو بەگوێرەی ئەوەی کە نووسرابوو: «ڕسوایی ئەوانەی ڕسوات دەکەن کەوتنە سەر من». 4 چونکە هەموو ئەوانەی پێشتر نوسراون، بۆ فێرکردنمان نووسراوە، بۆ ئەوەی هیوامان بە پەرتووکی ئارامی و دڵنەوایی هەبێت. 5 خودا ئارامگری و دڵنەوایی و تەباییتان پێببەخشێت بەگوێرەی مەسیحی یەشوا، 6 تا خودای باوکی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح شکۆمەند بکەن، بە یەک دڵ و یەک دەم. 7 بۆیە یەکتری پەسەند بکەن، وەک چۆن مەسیح پەسەندی کردین بۆ شکۆمەندی خودا. 8 بۆیە دەڵێم مەسیح بوو بە خزمەتکاری خەتەنەکراوان وەک پیشاندانی ڕاستی خودا و پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنەکانی بۆ باوکان، 9 نەتەوەکان شکۆمەندی خودا دەکەن بۆ بەزەییەکەی، بەگوێرەی ئەوەی نووسراوە: «لەبەر ئەوە لەناو گەلان دانت پێدا بنێن و پەسنی بۆناوت بڵێن!» 10 هەروەها گوتراوە: «ئەی گەلان، لەگەڵ گەلەکەی دڵشادبن». 11 وە هەروەها: «هەموو گەلان ستایشی پەروەردگار بکەن و با هەموو گەلان سوپاسگوزاری بن». 12 هەروەها ئیشایا دەڵێت: «لە ڕەگی یەسا دەردەکەوێت، هەڵدەستێت، تا ببێتە سەروەر بەسەر نەتەوەکاندا: گەلان هیوایان بەو دەبێت». 13 خودای هیوا پڕتان بکات لە هەموو خۆشیی و ئاشتییەک لە باوەڕتان تا بە هێزی گیانی پیرۆز هیواتان زیاد بکەن. 14 وە من خۆم لە ئێوە دڵنیام برایان، کە پڕن لە چاکە و پڕن لە هەموو زانیارییەک، هەروەها توانای ئامۆژگاری کردنی یەکتریتان هەیە. 15 بەڵام بە بوێری زیاترەوە سەبارەت بە هەندێک بابەت بۆم نووسین، بەو بەخششەی کە خودا پێی بەخشیوم. 16 تاکو ببمە خزمەتکاری یەشوای مەسیح، نێردراو بۆ گەلان، هەڵگری مزگێنی خودا، وەک ئەوەی بە خزمەتی کاهینی هەستم، بە مەبەستی پێشکەش کردنی قوربانی لە نێو نەتەوەکاندا بۆ خودا تاکو پەسەندکراو و پیرۆزکراوبێت بەگیانی پیرۆز. 17 کەواتە من مافی ئەوەم هەیە شانازی بە یەشوای مەسیحەوە بکەم بەو خزمەتکردنەم کە بۆ خودا دەگەڕێتەوە. 18 بوێری ئەوەم نیە باسی هیچ شتێک بکەم جگە لەوکارانەی مەسیح لە ڕێگەی منەوە کردوویەتی بۆ ڕێنماییکردنی گەلان بۆ گوێڕایەڵی بە قسە و کردار، 19 و بە هێزی نیشانەی سەرسوڕهێنەر، و بە هێزی گیانی خودا. بەجۆرێک کە من، لە یورشەلایم و دەوروبەری تا هەرێمی ئیلیریکۆم، بەتەواوی مزگێنی مەسیحم ڕاگەیاند. 20 پێداگریم لەوەکرد مزگێنی لەو شوێنانەدا بدەم کە ناوی مەسیحی تێدا نەهێنراوە، بۆ ئەوەی لەسەر بناغەی یەکێکیتر بنیات نەنێم، 21 بەڵکو وەک ئەوەی نووسرابوو: «ئەوانەی مژدەی ئەویان پێنەدرابوو دەبینن و ئەوانەی نەیانبیستبوو تێدەگەن». 22 هەر لەبەر ئەو هۆکارەش زۆرجار ڕێگریم لێ کراوە لە هاتنم بۆ لای ئێوە. 23 بەڵام ئێستا، لەبەر ئەوەی کە ئیتر شوێنی کارکردنم لەو شوێنانەدا نەماوە، و بە درێژایی ئەو ساڵانە تامەزرۆ بووم بێمە لای ئێوە، 24 کاتێک دەچمە ئیسپانیا هیوادارم بەلای ئێوەدا تێپەڕبم و بتانبینم و ئاسانکاریم بۆ بکەن تا بەردەوام بم لە گەشتەکانم چێژ لە بینینی ئێوە وەردەگرم، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت. 25 بەڵام ئێستا دەچم بۆ یورشەلایم بۆ خزمەتکردنی پیرۆزکراوان. 26 لەبەر ئەوە باوەڕدارانی مەکەدۆنیا و ئەخایا پێیان باش بوو هاوکاری بۆ هەژارانی نێو پیرۆزکراوانی یورشەلایم کۆبکەنەوە. 27 ئەوە بۆ ئەوان باشە کە قەرزاری ئەو پیرۆزکراوانەن: ئەگەر نەتەوەکان بەشدارییان لە شتە گیانییەکانی ئەواندا کردووە، ئەوا دەبێ ئەوانیش لە شتە مادییەکان خزمەتیان بکەن. 28 دوای ئەوەی ئەو ئەرکەم تەواو کرد، و ئەو بەرهەمەم گەیاندە پیرۆزکراوان، بەرەو ئیسپانیا بەڕێدەکەوم، بۆلای ئێوە. 29 وە دەزانم کە کاتێک دێم بۆ لاتان، بە پڕی بەرەکەتی مەسیح دێم. 30 بۆیە برایان،بە پەروەردگارمان یەشوای مەسیح و بە خۆشەویستی گیانی، داواتان لێدەکەم، کە لەگەڵمدا تێبکۆشن لە نزاکردن بۆ خودا لە پێناوی من، 31 بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت لەو بێباوەڕانەی لە یەهودیان، وخزمەتەکەم بۆ پیرۆزکراوان لە یۆرشەلایم تاکو لای ئەوانیش پەسەند بێت، 32 تا بە خواستی خودا بە خۆشی بێمە لاتان و ببوژێمەوە و پشوو بدەم. 33 خودای ئاشتی لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین!