بەشی١٤

1 ئەوەی لە باوەڕدا لاوازە، لە نێوانتان پێشوازی لێبکەن بێ ئەوەی لەسەر بۆچونەکانی بڕیاری لەسەر بدەن. 2 هەندێک خەڵک پێیان وایە مافی ئەوەیان هەیە هەموو شتێک بخۆن. بەڵام بۆ لاوازەکان با سەوزە بخۆن. 3 ئەوەی هەموو شتێک دەخوات نابێت سووکایەتی بەو کەسە بکات کە ناخوات و ئەوەی ناخوات نابێت بڕیاری لەسەر بدرێت لەلایەن ئەوەی کە دەیخوات، چونکە خودا پەسەندی کردووە. 4 تۆ کێیت بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر خزمەتکاری یەکێکیتر بدەیت؟ ئەو لە چاوی گەورەکەیدا جێگیر دەبێت یان دەکەوێت. جێگیر دەبێت، چونکە پەروەردگار توانای هەیە جێگیری بکات. 5 لە نێو خەڵکدا هەیە کە ڕێز لە ڕۆژێک دەگرێت بە دوور لە ئەوانیتر، لە نێویاندا هەیە کە هەموو ڕۆژەکان بە یەکسانی دەزانێت. یان یەکێک لە هزری خۆیدا بۆچونی خۆی بەڕەوا دەبینێت. 6 یەکێک ڕۆژێکی دیاریکراو ڕەچاو دەکات لە پێناو پەروەردگاردا؛ هەر شتێک کە دەخوات لە پێناو پەروەردگار دەیخوات، چونکە سوپاسی خودا دەکات؛ ئەوەی نەخوات لە پێناو پەروەردگار ناخوات، چونکە سوپاسی خودا دەکات. 7 هیچ کام لە ئێمە بۆ خۆی ناژی و کەسیش بۆ خۆی نامرێت. 8 ئەگەر بژین، بۆ پەروەردگار دەژین؛ وە ئەگەر بمرین، بۆ پەروەردگار دەمرین. بژین یان بمرین، ئێمە هی پەروەردگارین. 9 چونکە مەسیح لە پێناو ئەوە مرد و گەڕایەوە بۆ ژیان: بۆ ئەوەی ببێتە گەورەی مردووان و زیندووان. 10 بەڵام، بۆچی بڕیار لەسەر براکەت دەدەیت؟ وە تۆش، بۆچی سووکایەتی بە براکەت دەکەیت؟ هەموومان لەبەردەم تەختی خودادا ڕادەوەستین بۆ لێپرسینەوە. 11 چونکە نووسراوە: «من زیندووم، پەروەردگار دەفەرموێت، هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دادەدات، و هەموو زمانێک دان بە خودادا دەنێت!» 12 کەواتە، هەریەکێک لە ئێمە دەبێت هەژماری خۆی بداتە خودا. 13 ئیتر بەسە باواز لە بڕیاردان لەسەر یەکتری بێنین، بەڵکو بڕیاری ئەوەبدەن : کە کەس کۆسپ یان تەڵە لەبەردەم براکەیدا دانەنێت. 14 چونکە دەزانم و دڵنیایم دراوەتێ لەلایەن یەشوای پەروەردگارەوە کە هیچ شتێک خۆی لە خۆیدا پیس نیە. بەڵام ئەگەر یەکێک شتێک بە ناپاک بزانێت، ئەوا لە چاوی خۆیدا ناپاکە. 15 ئەگەر بە خواردنەکەت ببیتە هۆی خەم و پەژارە بۆ براکەت، ئیتر بە شێوەیەک ڕەفتار ناکەی کە لەگەڵ خۆشەویستیدا بگونجێت. بۆیە بە خواردنەکەت ئەوە لەدەست مەدە کە مەسیح لە پێناویدا مرد. 16 کەواتە، با چاکەکانت بە قسەی خراپ ڕەخنەی لێ نەگیرێت. 17 چونکە شانشینی خودا بە خواردن و خواردنەوە نیە، بەڵکو ڕاستودروستی و ئاشتی و شادیە لە گیانە پیرۆزەکەدا. 18 هەریەکێک بەم شێوەیە خزمەتی مەسیح بکات، لەلایەن خوداوە پەسەند دەکرێت و لەلایەن خەڵکەوە ستایش دەکرێت. 19 کەواتە باهەوڵ بۆ ئەوە بدەین کە بەرەو ئاشتی و بنیاتنانی یەکترمان دەبات. 20 بەهۆی خۆراک کاری خودا وێران مەکە! ڕاستە هەموو خۆراکەکان پاکن، بەڵام خراپەیە کاتێ کە مرۆڤ شتێک بخوات کە دەبێتە هۆی کۆسپ. 21 باشترە نە گۆشت بخۆیت و نە شەراب بخۆیتەوە، نە کارێک بکەیت کە ببێتە کۆسپ بۆ براکەت. 22 ئەگەر بڕوات بەوە هەیە؟ کەواتە لەبەردەم خودا هی خۆت بێت! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی خۆی تاوانبار ناکات لەسەر ئەوەی کە پەسەندی دەکات. 23 بەڵام ئەگەر یەکێک گومانی کرد کاتێک نان دەخوات تاوانبار دەکرێت، چونکە لە باوەڕەوە نیە. هەر شتێک کە لە باوەڕەوە نەبێت گوناهەیە.