بەشی ٣
1
لەگەڵ ئەوەشدا، براکانم، دڵشادبن بە پەروەردگار. بێزارم ناکات کە هەمان شت بۆ ئێوە بنووسم، چونکە ئەوە بۆ پاراستنی ئێوەیە.
2
ئاگاداری "سەگەکان"بن، لە کرێکارانی خراپەکار، لە جەستە بڕەکان.
3
چونکە ئێمە گەلی خەتەنەکراوی ڕاستەقینەین، چونکە تەنها بە ڕۆح خودا دەپەرستین و شانازی بە یەشوای مەسیحەوە دەکەین، و پشت بە شتە جەستەییەکان نابەستین،
4
هەرچەندە منیش مافی ئەوەم هەیە پشتی پێ ببەستم. بەڵام مەترسیدارە کەسێک وابەستە بێت لەسەر بابەتی جەستە، من کە مافی ئەوەم هەیە:
5
سەبارەت بە خەتەنەکردن، لە هەشتەمین ڕۆژی ژیانمدا خەتەنە کرام؛ منیش لە ڕەگەزی یەسرائیلم، لە هۆزی بنیامین، عیبرییەک لە عیبرانییەکان؛ بەگوێرەی تەورات، من فەریسیم؛
6
لەڕووی دڵگەرمییەوە، چەوسێنەری کڵێسابووم؛ سەبارەت بەو ڕاستودروستییەی کە تەورات داوای دەکات، ئێوە بێ تاوان بوون.
7
بەڵام، هەر قازانجێکم هەبوو، بە زیانم دەزانی، لە پێناو مەسیحدا.
8
بەڵکو هەموو شتێک بە زیان دەزانم، بۆ ئەو بەهایەی کە مەسیحی یەشوای پەروەردگارم بناسم؛ لە پێناو ئەودا بەرگەی لەدەستدانی هەموو شتێکم گرت و وە هەموو شتێک بە زبڵ دەزانم، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەست بهێنم
9
وە من پێگەیەکم تێدا هەیە، وەک چۆن ڕاستوودروستی خۆمم نییە لەسەر بنەمای تەورات، بەڵام ئەو ڕاستودروستییەی کە لە باوەڕبوون بە مەسیحەوە دێت، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە لەسەر بنەمای باوەڕ.
10
مەبەستم ئەوەیە کە مەسیح بناسم هێزی زیندووبوونەوەی و هاوبەشیکردن؛ لە ئازارەکانیدا تاوەک ئەوبم لە مردنەکەیدا،
11
لەسەر هیوای هەستانەوە لە مردن!
12
من بانگەشەی ئەوە ناکەم کە خەڵاتەکەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە تێگەیشتنی تەواو. بەڵام هێشتا بەدوای بەدەستهێنانیدا دەگەڕێم، هەروەک چۆن یەشوای مەسیح منی بەدەستهێناوە.
13
ئەی برایان، من وا دانانێم کە خەڵاتەکەم بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو پێش هەنگاو دەنێم،
14
لە کاتێکدا هەوڵ دەدەم بۆ ئامانجەکە، بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتەی کە خودا لە یەشوای مەسیحدا بانگمان دەکات بۆی.
15
هەموو پێگەیشتوان لە نێوانماندا، با ئەو بیرکردنەوەیان هەبێت. وە ئەگەر جگە لەو بیرکردنەوە شتێکی ترتان هەیە، ئەوەش خودا بۆتان ئاشکرا دەکات.
16
بەڵام، با بەردەوام بین بەوەی پێی گەیشتوین، لەو ڕێبازەدا.
17
هەمووتان برایان، وەک من بکەن. وە سەرنج بدەنە ئەو کەسانەی کە شوێن ئەو نموونەیە دەکەون کە لە ئێمەدا بینیان.
18
چونکە زۆرێک لەوانەی لە نێوانتاندان، کە زۆر جار باسم کردوون و ئێستاش بە فرمێسکەوە بۆتانی باس دەکەم، بەشێوەیەک هەڵسوکەوت دەکەن وەک ئەوەی دوژمنی خاچی مەسیح بن.
19
ئەوانە چارەنووسیان لە ناوچونە، خودایان سکیانە، شانازییان لە شەرمەزاریدایە و بیرکردنەوەکانیان بۆ بابەتی زەمینی تەرخانکردوە.
20
سەبارەت بە ئێمەش نیشتیمانمان لە ئاسمانەکاندایە، لەوێوە چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕزگارکەرمان یەشوای مەسیحی پەروەردگارین.
21
ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی جەستەی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.