بەشی ٤

1 بۆیە، ئەی برایانی خۆشەویستم تامەزرۆتانم، ئەی خۆشییەکانم و تاجەکانم، بەو شێوەیە لە پەروەردگاردا چەسپاو بن ئەی خۆشەویستان. 2 داوا لە ئەفودیا دەکەم، وەک چۆن داوا لە سینتخی دەکەم، یەک بیر بن لە پەروەردگاردا، 3 بەڵێ، داوا لە تۆش دەکەم، هاوکارە دڵسۆزەکەم، یارمەتیان بدەیت، چونکە ئەوان لەگەڵ مندا تیکۆشاون لە خزمەتکردنی مزگێنییەکەدا، ئەوان و ئەکلیمەندۆس و هاوکارەکانی دیکەم، کە ناوەکانیان لە تۆماری ژیاندا نووسراوە. 4 هەمیشە لە یەشوای پەرەوەردگاردا شاد بن، دیسان دەیڵێمەوە: شاد بن. 5 با پشوودرێژیتان بۆ هەموو خەڵک ناسراو بێت. پەروەردگار نزیکە. 6 نیگەرانی هیچ شتێک مەبن، بەڵکو لە هەموو شتێکدا با داواکاریەکانتان بۆ خودا زانراو بێت، بە نزا و داواکاری، لەگەڵ سوپاسگوزاری. 7 ئارامی خودا، کە بە هزرتان ناتوانن لێی تێبگەن، دڵ و بیرکردنەوەتان لە مەسیحدا دەپارێزێت. 8 لە کۆتاییدا، خوشکان و برایان: هەموو ئەو شتانەی کە ڕاستن، ڕێزدارن، دادپەروەر، و پاکن، خۆشەویستن و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز، و شایانی ستایشن، هۆشتانی بدەنێ. 9 کار بەوە بکەن لە من فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان ئەوە جێبەجێ بکەن. پەروەردگاری ئاشتی لەگەڵتان دەبێت. 10 پاشان من دڵخۆش بووم بە پەروەردگار بە خۆشییەکی مەزن کە جارێکی تر گرینگیدانتان بە من نوێ کردەوە. هەر چەند پێشتر ئارەزووی ئەوەتان هەبوو، بەڵام ئەو دەرفەتەتان لە بەردەستدا نەبوو. 11 ئەوە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستییەکم هەبێ، چونکە فێربوم لە هەموو بارودۆخێکدا ڕازیبم. 12 دەزانم چۆن لە هەژاریدا بژیم، و چۆن بە تێری بژیم. چونکە، لە هەموو شتێک، و لە هەموو بارودۆخێکدا، ڕاهێنراوم لەسەر تێر و برسییەتی، و لە هەبوونی و نەبوونیدا بژیم. 13 من هەموو شتێک دەتوانم، لە مەسیحدا کە بە هێزم دەکات. 14 بەڵام باش بوو یارمەتیتان دام و هاوبەش بوون لە کەمکردنەوەی تەنگانەمدا. 15 هەروەها دەزانن ئەی باوەڕدارانی فیلیپی، کاتێک دەستم بە خزمەتکردنی مزگێنیەکە کرد، وەک چۆن لە پارێزگایەکی مەکەدۆنیاوە ڕۆیشتم، جگە لە ئێوە هیچ کڵێسایەک لەگەڵمدا بەشداری نەکرد لە حسابی بەخشین و وەرگرتن. 16 ئەوەی پێویستم بوو بۆتان ناردبووم، نەک جارێک بەڵکو زیاتر. 17 لە ڕاستیدا من بەدوای بەخشیندا ناگەڕێم، بەڵکو بەدوای قازانجی زیادکراودا دەگەڕێم بۆ بەرژەوەندی ئێوە. 18 ئێستا هەموو شتێکم هەیە کە بە زیادەوە پێویستییەکانم پڕدەکاتەوە. ئیتر من لە هیچ شتێکم کەم نیە بەوەی کە لە ئەپافرۆدیتسم وەرگرت کە تۆ بۆت ناردبووم، بۆنێکی بۆنخۆش، و قوربانییەکە خودا پەسندی دەکات و پێی دڵخۆشە. 19 خودای من هەموو پێداویستیەکانتان بە تەواوی دابین دەکات، بەپێی دەوڵەمەندییەکەی لە شکۆمەندیدا، لە مەسیحی یەشوادا. 20 شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان بۆ هەتاهەتایە. ئامین! 21 سڵاو لە هەموو پیرۆزکراوێک بکەن لە یەشوای مەسیحدا. 22 ئەو برایانەی لەگەڵمن سڵاوتان لێدەکەن. هەموو پیرۆزکراوان ، بە تایبەت ئەوانەی لە دەوروبەری قەیسەرن. 23 با بەخششی پەروەردگارمان یەشوای مەسیحی لەگەڵ گیانتان بێت. ئامین!