بەشی ٢
1
بەردەوام لە مەسیحدا هاندانمان هەیە ، و دڵنەوایی لە خۆشەویستی دا، و هاوبەشیمان ڵە گیاندا، بەزەی و میهربانی لە ئێمە دایە،
2
خۆشحاڵی من بەدیدێت کە یەک هەڵوێست بن و یەک خۆشەویستیتان هەبێت و یەک دەرون بن و یەک بیر بن.
3
با هیچ شتێک لە نێوانتاندا نەبێت بە گیانێکی بەش بەش و خۆهەڵکێشانێکی پوچ، بەڵام با خۆبەکەم زان بن و هەریەکەتان گۆزارشت لەوەی کەتان بکات و ئەوەی ترلە خۆی بە باشتر بزانێت.
4
تەنها گرینگی بە بەرژەوەندی خۆی نادات بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی ئەوانی تریش هەروەک خۆی.
5
با ئەم بیرکردنەوەیە لەئێوەدا بێت کە لە یەشوای مەسیحدا بوو،
6
ئەو کە بەڕاستی بە سروشت خودا بوو وای دەرنەخست هاوتایە بەخودا،ئەوەشی بۆ خۆی نەقۆستەوە،
7
بەڵکو خۆی داماڵی، شێوەی بەندەی وەرگرت، گۆڕدرا بەلێک چوی مرۆڤ؛
8
ئیتر بەڕوخساری مرۆڤ بیندرا، لەسادەی وخاکی بوندا ڕوچوو، بەو شێوەیە ملکەچ بوو تا مردن، بە مردنی خاچ.
9
هەر لەبەر ئەمەش خودا بەرزی کردوە، ناوێکی پێدا لە سەرو هەموو ناوێکەوە،
10
بۆئەوەی هەموو ئەژنۆیەک بچەمێتەوە و کڕنۆش ببات بۆناوی یەشوا، چ لە ئاسمان و سەر زەوی و لە ژێر زەوی،
11
بۆ ئەوەی هەموو زمانێک دان بەودا بنێت کە یەشوای مەسیح پەروەردگارە، بۆشکۆی خودای باوک،
12
هەربۆیە خۆشەویستان گوێ ڕایەڵم بوون بەردەوام، نەک وەک ئەوەی من تەنها ئامادە بم، بەڵکو زۆر زیاتر ئێستا کەنادیارم، بۆیە بە ترس و لەرزەوە هەوڵ بدەن ڕزگار بونتان تەواو بکەن،
13
لەبەر ئەوە خودا لەناوتاندا خواستی چاندوە تا کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.
14
هەمووکارێک بکەن بێ گلەی و دەمەقاڵێ کردن،
15
ڕۆڵەی خودا بن و بە هیچ شتێک لەکەدارنەکرێن لە ناو نەوەیەکی لادەرو خراپەکار، بدرەوشێنەوە لە نێوانیاندا هەروەک ڕووناکی لە جیهاندا،
16
هەڵگری وشەی ژیان بن، تا وەکو لە ڕۆژی مەسیحدا جێگای شانازی بن بەوەی من هەوڵێکی پوچم نەداوە و تێنەکۆشاوم بێهودە.
17
ئەگەر خوێنیشم بڕژێت و جۆگەلە ببەستێ لەسەر قوربانیدانی باوەڕەکەتان و خزمەت کردنی، من لەگەڵتان شادو دڵخۆش ئەبم.
18
هەروەها دڵخۆش دەبم کە ئێوە شادو دڵخۆش دەبن لەگەڵم.
19
بەڵام هیوادارم لە یەشوای پەروەرگارمان کە بەم نزیکانە تیمۆساوس تان بۆ بنێرێت، بۆ ئەوەی دڵنیا ببم لەزانینی بارودۆختان.
20
کەسێکی ترم نیە جگە لە ئەو کە وەک من دڵسوزانە گرینگی بدا بە بارودۆختان.
21
بەڕاستی هەمووان بەدوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆیانەوەن، نەک لە پێناو مەسیحی یەشوا.
22
بەڵام تیمۆساوس، تاقی کرایەوە ئێوەش ئەوە دەزانن، وەک چۆن لەگەڵ مندا بانگەشەی مزگێنی دەدات وەک ئەوەی منداڵێک یارمەتی باوکی بدات.
23
بۆیە لەو هیواخوازم بینێرم کاتێ بۆم ڕوون بۆوە کارو بارم چون دەڕوات.
24
بەڵام من متمانەم هەیە بە پەروەردگار کە من، خۆم، بەم زووانە دێمە لاتان.
25
بەڵام بە پێویستم زانی ئەبیڤرودیتۆس بینێرم بۆلاتان براو هاوکار و هاوەڵی خەباتم، لەلایەن ئێوە نێردرا بوو کاری لەسەر پڕکردنەوەی پێویستەکانم دەکرد،
26
بەڕاستی بیری هەمووتان دەکەم، خەمبارم کە لێتان ئەبیستم ناساغە.
27
نەخۆش بوو تا خەریک بوو بمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدهاتەوە، نەک تەنها بەو، بەڵکو بەمنیش تاوەکو دووبارە توشی دڵ تەنگی نەبم.
28
لەبەر ئەوە زۆرم پەلە بوو تاوەکو بینێرم بۆلاتان، تاکو سەرلە نوێ بیبینەوە ئێوە شاد بن وە منیش کەمێک خەمبار ببم.
29
کەواتە بەو پەڕی شادیەوە، بەناوی پەروەردگاروە پێشوازی لێبکەن رێز لەوانەش بگرە کە وەک ئەون.
30
لە پێناو کارکردن بو مەسیح نزیک بۆوە لە مردن، ژیانی خوی خستە مەترسیەوە تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتان توانی بۆمنی بکەن.