کۆڵۆسی ٢

1 چونکە دەمەوێت بزانن چەندە تێکۆشاوم بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شاری لاودیکیان، تێکۆشاوم بۆ هەموو ئەوانەی ڕووبەڕو نەیانناسیوم، 2 بۆ ئەوەی دڵیان هان بدرێت و هەموویان لە خۆشەویستیدا یەکبگرن، بۆ ئەوەی بگەینە تێگەیشتنێکی تەواو، بۆ ئەوەی نهێنی خودا بزانین، واتە مەسیح، 3 کە هەموو گەنجینەکانی دانایی و زانیاری تێدا هەڵگیراون. 4 ئەمە دەڵێم بۆ ئەوەی کەس بە قسەی فێڵبازانە فریوتان نەدات. 5 هەرچەندە بەجەستە لە گەڵتان نیم، بەڵام لە گیاندا لەگەڵتان ئامادەم، دڵخۆش دەبم کاتێک ڕێکخستن و چەسپاوی ئێوە لە باوەڕ بە مەسیح دەبینم. 6 کەواتە وەک چۆن یەشوای مەسیحتان وەک پەروەردگار وەرگرتووە، بە هەمان شێوە لە ئەودا بەردەوام بن 7 وە ئێوە لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون لە باوەڕدا ڕۆبچن هەروەها سەرڕێژبن بە سوپاسگوزاری. 8 ئاگاداربن کەس نەتانکاتە نێچیری فەلسەفە و خۆبەزلزانینی بێهودە، بەپێی نەریتی خەڵک و بنەماکانی جیهان؛ کە لەگەڵ مەسیحدا هاوڕانین. 9 چونکە خودا بەپڕی خۆیی، لەجەستەی، مەسیحدا ئاوێتەبوو، 10 وە ئێوەش لەئەودا تەواون . ئەویش سەری هەموو میرنشین و دەسەڵاتێکە؛ 11 هەروەها ئێوەش لەودا خەتەنەکران خەتەنەیەک کە بە دەست ئەنجام نەدراوە، کاتێک جەستەی مرۆڤی گوناهبارانەتان لێ داماڵدرا ئەمەش خەتەنەکردنی مەسیحە: 12 لە کاتی لە ئاوهەڵکێشاندا لەگەڵ ئەودا نێژران، هەروەها لەگەڵ ئەویش هەستانەوە، بەهۆی باوەڕتان بە تواناداری خودا کە لە نێو مردووان هەڵیستاندەوە. 13 کاتێک ئێوە، لە گوناهەکانتاندا مردبوون، وە بەجەستە خەتەنە نەکرابون، هەموومان لەگەڵ ئەو زیندوو بوینەوە؛ لەتێکڕای گوناهەکانمان خۆشبوو. 14 چونکە ئەو ڕێسایانەی سڕیوەتەوە کە لە دژی ئێمە نووسراون، و پێچەوانەی بەرژەوەندی ئێمەیە، بەڵکو لەو نێوەندەدا لای بردووە و بە بزمار لەسەر خاچ دایکوتی. 15 وە میرنشینەکان و دەسەڵاتدارانی لە چەک داماڵی، بەئاشکرا ئابڕووی بردن، لە کاروانەکەیاندا سەرکردایەتی کردن و سەرکەوتوو بوو بەسەریاندا. 16 بۆیە با کەس دەربارەی خواردن و خواردنەوە یان ئەو جەژنانەی پەیوەستن بە ئاهەنگی دەستپێکی مانگەکان یان شەبات داوەریتان نەکات؛ 17 ئەمانە سێبەری ئەوەن کە دێت، واتە ئەو ڕاستییە بوو کە مەسیحە. 18 با کەس لە پاداشتەکەت بێ بەشت نەکات، بە هاندانی تۆ بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت کە ئەو ئارەزوی دەکات بۆ پەرەستنی فریشتەکان بە خۆنەویستی، ئەو دەچێتە ناو بینینە خەیاڵییەکان، کە بەبیری جەستەی هەڵئاوساون، 19 وە ئەویش دەست ناگرێت، بە سەرییەوە کە جەستە بەهۆیەوە هەموو خۆراکی خۆیی وەردەگرێت، کە لە ڕێگەی جومگە و بەستەرەکانەوە بە یەکتروە بەستراونەتەوە، بەو شێوەیەی کە خودا دەیەوێت گەشە دەکات. 20 لە کاتێکدا ئێوە سەبارەت بە بنەماکانی جیهان لەگەڵ مەسیحدا مردن، ئیتر بۆچی وەک ئەوەی لە جیهاندا دەژین، ملکەچی ئەم ئەرکانە دەبن: 21 مەیگرە، تامی مەکە، دەستی لێ مەدە 22 وە ئەم شتانە دەخورێن و لەناو دەچن. چونکە ئەو یاسایانە ڕاسپاردەو فێرکاری مرۆڤن. 23 ئەو دانایی دەرکەوتنی هەیە بۆ ئەوەی تێیدایە لە زیادەڕەوی پەرستنی دەستکرد، خۆ بەکەم زانین، و چەوساندنەوەی جەستە؛ ئەو شتانەی کە هیچ بەهایەکیان نییە، و تەنیا بۆ تێرکردنی مەیلی مرۆڤە.