بەشی ١

1 لە پۆڵسەوە کە نێردراوی یەشوای مەسیحە بەخواستی خودا، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، 2 بۆ برایانی پیرۆزکراو و دلسۆز لە مەسیحدا، دانیشتووانی شاری کۆلۆسی. با بەخشش و ئاشتی لە خودای باوکمان و یەشوای مەسیحی پەروەردگارمان لەگەڵتان بێت. 3 ئێمە بەردەوام سوپاسی خودا دەکەین، باوکی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح کاتێک نزادەکەین لەپێناوتان. 4 چونکە هەواڵی باوەڕی ئێوەمان بە یەشوای مەسیح پێگەیشت لەگەڵ ئەو خۆشەویستیەی لەئێوەدایە سەبارەت بە هەموو پیرۆزکراوان، 5 بە هۆی ئەو هیوایەی کە لە ئاسمانەکاندا بۆتان تەرخان کراوە، ئەو هیوایەی کە پێشتر لە وشە ڕاستییەکە بیستتان کە لە مزگێنیەکەدایە 6 کە گەیشتە لاتان وە ئێستا بەهەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، وە بەروبومی بەرهەمەکەی لەنێوانتاندا گەشە دەکات، بەو شێوەیە لە نێوانتاندا ڕوودەدات لەو کاتەوەی کە بە بەخششی خودا گوێتان لێ بووە و بەڕاستی ئەزمونتان کردوە، 7 بەو پێیەی لە ئەپەفراسی هاوبەشی خۆشەویست فێر بوون، ئەو خزمەتکارێکی دڵسۆزی مەسیحە لەلای ئێوە 8 خۆی باسی ئەو خۆشەویستیەی بۆ کردین کە لە گیانەکەدا هەتانە. 9 لەبەر ئەوە ئێمەش، لەو ڕۆژەوەی هەواڵی ئێوەمان بیست، بەردەوام لە پێناوی ئێوەدا نزا دەکەین و دەپاڕێینەوە، تاوەکو پربن لە تەواوی زانیاری و خواستی خودا بە هەموو دانایی و تێگەیشتنی گیانی، 10 تاوەکو بە شێوەیەک بژین کە شیاوی پەروەردگاربێت لەهەموو شتێک جێگای ڕەزامەندیی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و بەتەواوی لە ناسینی خودا گەشە بکەن. 11 بەهێزتر بن بە هەموو هێزێک هاوتای هێزی شکۆمەندیەکەی، تا کامڵ بن و بە پشوو درێژییەوە خۆڕاگر بن، 12 بە خۆشحاڵییەوە سوپاسی باوک بکەن کە وای لێ کردن شایستەبن لە میراتی پیرۆزەکان لە ڕووناکیدا، 13 ئەوەی ڕزگاری کردین لە دەسەڵاتی تاریکی و گواستینیەوە بۆ شانشینی ڕۆڵە خۆشەویستەکەی خۆی 14 لە ناو ئەودا ڕزگاربوونمان هەیە، واتا لێخۆشبونی گوناهەکان. 15 ئەو وێنەی خودای نەبینراوی، پێش هەموو بەدیهێنراوانە، 16 چونکە بە ئەو هەموو شتێک بەدیهێندران: هەرچی لە ئاسمان و لە زەویدایە، بینراو و نەبینراو، جا تەخت بێ، یان فەرمانڕەوا یان میرنشین یا دەسەڵات. هەموو ئەوەی لە گەردووندایە بە ئەو و بۆ ئەو بەدیهاتووە. 17 ئەو پێش هەموو شتێک هەبووە، و بە ئەو هەموو شتێک بەردەوامی هەیە. 18 ئەو سەری جەستەکەیە، واتە کڵێسا؛ سەرەتا و نۆبەرەی هەستاوەی نێو مردووانە، بۆ ئەوەی لە هەموو شتێکدا یەکەمین بێت. 19 چونکە پێ خۆشحاڵ بوو بەهەموو پڕی خۆی لەودا ئاوێتە بێت، 20 بەوهەموو شتێک لەگەڵ خۆی ئاشت بکاتەوە، وەک چۆن ئاشتی هێنایە دی بە خوێنی خۆی لەسەر خاچ، لەودا هەموو شتێکی ئاشتکردەوە، جا چ لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمانەکاندا. 21 وە ئێوەش، لەوانەبوون کە لە رابردوودا بێگانە و دوژمن بوون لە بیرکردنەوەدا، بەهۆی کارە خراپەکانتان، 22 ئێستا ئاشتی کردنەوە بە مردن لە جەستەی مرۆڤانەدا. بۆ ئەوەی کە ئێوە ئامادە بکات بە پیرۆزکراوی و بێ کەموکوڕی لەبەردەمیدا دەربکەون. 23 بە ڕاستی لە باوەڕدا چەسپاوبن، دامەزراوبن و رەگ دابکوتن و نەگۆڕبن دەربارەی هیوای مزگێنیەکە ئەوەی بیستتان، ئەوەی ڕایدەگەێنین بۆهەموو بەدیهێنراوانی ژێر ئاسمان، منیش کە پۆڵسم بومە خزمەتکاری. 24 ئێستا دڵشادم بە ئازارەکانم لە پێناوی ئێوەدا دەیچێژم، ئەوە تەواو دەکەم لە جەستەمدا کە لە تەنگانەکانی مەسیحی کەم بوو لە پێناو جەستەی ئەودا کە کڵێسایە، 25 من بووم بە خزمەتکار بەپێی ئەوەی خودا پێی بەخشیوم لە پێناوتان، تاوەکو وشەی خودا تەواو بکەم، بە ڕاگەیاندنی 26 ئەو نهێنیە شاردرابۆوە بەدرێژایی سەردەمەکان و نەوەکان، ئێستا بۆ پیرۆزکروانی ئاشکرا کردوە 27 خودا ویستویەتی بۆیان ئاشکرا بکات کە شکۆمەندی ئەم نهێنییە لە نێو گەلاندا چەندە دەوڵەمەندە: مەسیح لە ئێوەدایە و ئەو هیوای شکۆمەندییە؛ 28 ئێمە نهێنییەکە ڕادەگەیەنین، ئامۆژگاری هەموو مرۆڤێک دەکەین، هەموو مرۆڤێک فێر دەکەین، بە هەموو داناییەکەوە تاکو هەموو مرۆڤێک بەتەواوی ئامادە بکەین لە مەسیحدا. 29 وەهەر لەبەر ئەم هۆکارەش منیش رەنج دەکێشم و کۆشش دەکەم، بە تواناکەی ئەو کە بە هێزەوە لە مندا کاردەکات.