بەشی ٥

1 چونکە دەزانین کاتێک چادرە زەمینیەکەمان کە ئێستا تێیدا دەژین وێران دەبێ، ماڵێکمان دەبێت لەلای خودا: خانوویەک کە بە دەستی مرۆڤ دروست نەکراوە، هەتاهەتاییە لە ئاسمانەکان. 2 راستییەکە ئەوەیە، لەکاتێکدا لەم چادرە، ئەناڵێنین و تامەزرۆی ئەوەین ماڵە ئاسمانیەکەی سەرەوەمان بپۆشین، 3 چونکە ئەگەر پۆشیمان بە ڕووتی نابینرێین. 4 چونکە ئێمە، لەبەر ئەوەی لەم چادرەدا دەژین لەبەر بارگرانی دەناڵێنین، چونکە نامانەوێت دایبکەنین بەڵکو بۆ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاسمانیمان بەسەریدا لەبەر بکەین، بۆ ئەوەی ژیان ئەوەی لە ئێمەدا مردووە قوتی بدات. 5 ئەو کەسەی کە ئێمەی بۆ ئەم بابەتە ئامادە کردووە خودایە، هەروەها گیانی وەک پێشەکییەک پێبەخشیوین. 6 بۆیە هەمیشە متمانەمان بەخۆمان هەیە، دەزانین تا لە جەستەدا بژین، لە پەروەردگار نامۆ دەبین. 7 چونکە ئێمە بە باوەڕ دەڕۆین نەک بە بینین. 8 کەواتە ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەیە، و ڕازین بە نامۆبوون لە جەستە و مانەوە لەگەڵ پەروەردگار. 9 هەر بۆیە ئێمەش هەوڵدەدەین دڵخۆشی بکەین، جا دانیشتوو بین یان پەناهەندە. 10 پێویستە هەموومان بە ئاشکرا لەبەردەم تەختی مەسیحدا بوەستین، بۆ ئەوەی هەر یەکێک لە ئێمە ئەو کارە وەربگرێت کە لە جەستەدا بوو، چ باش بێت یان خراپ! 11 لەبەرترسمان لە پەروەردگار، هەوڵدەدەین خەڵک رازی بکەین. بەڵام ئێمە لەبەردەم خودادا دەرکەوتووین، هیوادارم لە ویژدانی ئێوەشدا دەربکەوین. 12 ئەوە نییە کە ئێمە لە پێش ئێوەدا دووبارە بە خۆماندا هەڵ بدەین؛ بەڵکو پاساوێکتان پێشکەش دەکەین کە شانازی بە ئێمەوە بکەن، بۆ ئەوەی بەڵگە بێت بۆ ئەو کەسانەی کە شانازی بە ڕواڵەتەکانی دەرەوە دەکەن نەک ئەوەی لە دڵدایە. 13 ئەگەرهۆشمەندیمان لەدەستداوە؟ ئەمە لە پێناو خودایە. ئەگەریش هۆشمەند بین؟ ئەمە لە پێناو ئێوە دایە. 14 خۆشەویستی مەسیح زاڵە بەسەرماندا، ئێمەش ئەم بڕیارەمان داوە: مادام یەکێک لەبری هەمووان مرد، ئەمە مانای ئەوەیە کە هەمووان مردوون؛ 15 ئەو لەبری هەمووان مرد بۆ ئەوەی ئەوانەی دەژین چیتر بۆ خۆیان نەژین بەڵکو بۆ ئەو ئەوەی لە پێناویان مرد و هەستایەوە. 16 بۆیە لەمەودوا کەس ناناسین لەڕووی زانایی مرۆڤانەوە. بەڵام ئەگەر ئێمە پێشتر مەسیحمان بە مرۆڤانە ناسیووە، ئێستا ئیتر بەو شێوەیە نایناسین. 17 چونکە ئەگەر کەسێک لە مەسیحدا بێت، ئەوا بەدیهێنراوێکی نوێیە: شتە کۆنەکان تێپەڕین و سەیرکە، هەموو شتەکان نوێ بوونەوە. 18 هەموو شتێک لە خوداوەیە کە لە ڕێگەی مەسیحەوە ئێمەی لەگەڵ خۆیدا ئاشتکردەوە، پاشان خزمەتکردنی ئەم ئاشتبوونەوەی بە ئێمەی سپارد. 19 ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە خودا لە مەسیحدا بوو کە جیهانی لەگەڵ خۆیدا ئاشت کردەوە، گوناهەکانیانی لە بەر چاونەگرت و پەیامی ئەم ئاشتبوونەوەی خستە نێو دەستەکانمان. 20 پاشان ئێمە باڵوێزی مەسیحین و خوداش لە ڕێگەی ئێمەوە بە ناوی مەسیحەوە بانگەواز دەکات: «لەگەڵ خودا ئاشت ببنەوە!» 21 چونکە ئەوەی گوناهی نەدەناسی، خودا لە پێناوی ئێمە کردییە گوناهە، تاکو ببینە ڕاستودروستی خودا لەناو ئەودا.