بەشی ١٠

1 بەڵام من بە نەرمی و نیانی و لێبوردەیی مەسیح بانگهێشتان دەکەم، من پۆڵسم،بە «بە بێفیزی» لە نێو ئێوەدا ئامادەم، ولە کاتێکدا لە ئێوە دوورم بەرامبەرتان «بوێرم »، 2 بەو هیوایەی کاتێک دێم، ڕەنگە پێویست نەکات ئەوەندە بوێر بم کە چاوەڕێی دەکەم بەرامبەر بە هەندێک کەس کە پێیان وایە ئێمە بە پێوەرەکانی ئەم جیهانە دەژین. 3 هەرچەندە ئێمە لە جەستەدا دەژین، بەڵام بەپێی جەستە ناجەنگین. 4 چونکە ئەو چەکانەی ئێمە شەڕیان پێدەکەین جەستەیی نین، بەڵکو لە خودادا هێزیان هەیە بۆ ڕووخاندنی قەڵاکان: بەوە بۆچوونەکان لەناو دەبەین 5 هەرشتێک بەرەنگاری زانینی خودا دەبێتەوە دەڕوخێت، و ئێمە هەموو بیرکردنەوەیەک بۆ گوێڕایەڵی مەسیح بە دیل دەگرین. 6 ئێمە ئامادەین بۆ سزادانی هەموو سەرپێچییەک، دوای ئەوەی ئێوە تەواو گوێڕایەڵ بوون. 7 ئایا بەپێی ڕواڵەتیان بڕیار لەسەر شتەکان دەدەن؟ ئەگەر کەسێک متمانەی بە خۆی هەیە کە هی مەسیحە، با لەناو خۆیدا بیر لەوە بکاتەوە کە وەک چۆن ئەو هی مەسیحە، هەروەها ئێمەش هی مەسیحین. 8 ئەگەر، کەمێک زۆر شانازی بە دەسەڵاتەکەمانەوە بکەم، کە پەروەردگار پێی بەخشیوین بۆ ئەوەی ئێوە بنیات بنێن و نەڕوخێنین، پێویست ناکات شەرم بکەم، 9 بۆ ئەوەی وا دەرنەکەوم کە بە نامەکان دەتانترسێنم. 10 چونکە هەندێک دەڵێن: «نامەکانی قورس و زۆر بەهێزن، بەڵام لە ڕووی کەسییەوە سەرنجڕاکێش نییە و قسەکردنی هیچ نییە». 11 با ئەو جۆرە کەسانە ئاگاداربن ئێمە لە نامەکانماندا کە دەینێرین چۆن دەردەکەوین کاتێکیش لە لاتان ئامادەین بەهەمان شێوەین. 12 چونکە ئێمە ناوێرین خۆمان پۆلێن بکەین، یان بەراورد بکەین، لەگەڵ ئەوانەی کە لەناو ئێوەدا ستایشی خۆیان دەکەن. چونکە ئەو کەسانە خۆیان بە خۆیان دەپێون، و خۆیان بە خۆیان بەراورد دەکەن، ئیتر هیچ تێناگەن! 13 سەبارەت بە ئێمەش، شانازی بەو شتانەوە ناکەین کە سنوور تێدەپەڕێنێت، بەڵکو لە سنووری ئەو یاسایەدا یەکدەگرێتەوە کە خودا بۆی داناوین تاکو ئاستێک کە بگەینە ئێوەش. 14 چونکە ئێمە سنوورەکانمان تێناپەڕێنین وەک ئەوەی نەگەیشتینە ئێوە، چونکە بەڕاستی بە مزگێنی مەسیح گەیشتینە ئێوە؛ 15 هەروەها ئێمە شانازی بە ماندوو بوونی کەسانی دیکەوە ناکەین. بەڵکو هیوادارین، لەگەڵ گەشەکردنی باوەڕتان، ئێمە بەپێی یاساکەمان لە نێوانتاندا پێشبکەوین، 16 بۆ ئەوەی بانگەشەی مزگێنیمان بدەینە ئەو ناوچانەش کە لە ئێوە دوورن، بۆ ئەوەی شانازی بەو شتانەوە نەکەین کە لە یاسای کەسێکی تردا بەدەست هاتووە. 17 بەڵام «ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بە پەروەردگار بکات!» 18 چاکەکارئەو کەسە نییە کە ستایشی خۆی دەکات، بەڵکو ئەو کەسەیە کە پەروەردگار ستایشی دەکات.