بەشی ٣

1 بۆیە کاتێک بەرگەی دابڕانمان لە ئێوە نەگرت، باشتر بوو بۆ ئێمە بە تەنیا لە شاری ئەسینا بمێنینەوە، 2 بۆیە تیمۆساوسی برامان، کە لە خزمەتکردنی خودا بە راگەیاندنی مزگێنیەکە یارمەتیدەرمانە، ناردمان بۆ ئەوەی بەهێزتان بکات و هانتان بدات لە باوەڕەکەتاندا، 3 تا لەم تەنگانەیەداهیچ کامتان نەلەرزن. چونکە دەزانن ئێمە بۆ ئەم مەبەستە دەستنیشان کراوین؛ 4 پێشتر، پێمان گوتبوون کە توشی تەنگانە دەبین، وەک دەزانن پاش ئەوە ڕوویدا. 5 بەرگەی دابڕانی ئێوەمان نەگرت هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، ناردم تاوەکو هەواڵی باوەڕتان بزانم نەکا تاقیکار تاقیتان بکاتەوە و کۆششمان بێهودە بێت. 6 بەڵام ئێستا، تیمۆساوس لە لای ئێوە گەڕاوەتەوە بۆ لای ئێمە و مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، و ئەوەی کە لە هەموو کاتێکدا بە باشی یادی ئێمە دەکەنەوە، و تامەزرۆی بینینی ئێمەن بە هەمان ڕادە کە ئێمە تامەزرۆین بۆ بینینتان، 7 لە ئێوەدا برایان دڵنەواییمان لە ناو تەنگانە و ناخۆشییەکانماندا دۆزیەوە سەبارەت بە باوەڕتان. 8 ژیان بۆ ئێمە خۆشە تا ئەو کاتەی ئێوە لە پەروەردگاردا چەسپاو بن! 9 چۆن سوپاسی خودا بکەین لەبری ئێوە، لە پێناو ئەو شاگەشکەبوونەمان بە هۆی ئەو خۆشییەی کە هەتانە لەبەردەم خوداماندا، 10 شەو و ڕۆژ بە نزا دەپاڕێینەوە بۆ بینینی ڕووخسارتان و تەواوکردنی ئەوەی لە باوەڕتاندا کەم بوو؟ 11 بەڵکو خودای باوکمان، و پەروەردگارمان یەشوای مەسیح، بۆ خۆی ڕێگای بەردەممان بەرەو ئێوە ئاسان باکات. 12 پەروەردگار ببێتە هۆی گەشە کردن و سەرڕێژبوونتان لە خۆشەویستی بۆ ئەوەی یەکتر و سەرجەم مرۆڤەکانتان خۆشبوێت وەک چۆن ئێمە ئێوەمان خۆش دەوێت، 13 بۆ ئەوەی دڵتان بێ تاوان بێت لە پیرۆزیدا لەبەردەم خودا و باوکماندا چەسپاو بێت کاتێک یەشوای پەروەردگارمان دەردەکەوێت و لەگەڵ هەموو پیرۆزکراواندا دەگەڕێتەوە.