بەشی ١٣

1 ئەگەر بە زمانی مرۆڤ و فریشتەکان قسەم بکردایە و خۆشەویستیم نەبووایە، جگە لە دەنگی دەهۆڵ و دەف هیچی تر نەدەبووم! 2 ئەگەر من بەهرەی پێشبینی، و پێغەمبەرایەتیم هەبێت و هەموو نهێنییەکان و هەموو زانستەکان بزانم، و باوەڕی تەواوەتیم هەبێت و شاخەکان بجوڵێنم، و خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا من هیچ نیم! 3 ئەگەر هەموو سامانم بدەمە خۆراک بۆ هەژاران، و لەشم ڕادەستی سووتان بکەم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ سوودێکم نابێت. 4 خۆشەویستی پشوودرێژییە؛ سۆزی خۆشەویستی. ئیرەیی نییە. خۆشەویستی شانازی نییە لووتبەرزی نییە. 5 ڕەفتاری نەشیاو ناکات، و بەدوای بەرژەوەندی خۆیدا ناگەڕێت. خێرا سەرکۆنە ناکات، وە خراپەی بۆ کەس نابێت. 6 بە ستەم کردن دڵخۆش نابێت، بەڵکو دڵخۆش دەبێت بەڕاستی. 7  هەموو شتێک دادەپۆشێت، باوەڕ بە هەموو شتێک دەکات، هیوای بە هەموو شتێک دەبێت، بەرگەی هەموو شتێک دەگرێت. 8 خۆشەویستی هەرگیز بەسەر ناچێت. بەڵام بەهرەی پێشبنییەکان بەسەر دەچێت، بەهرەی قسەکردن بە زمانەکان کۆتایی دێت، زانیاریش بەسەر دەچێت، 9 زانیاری و پێشبینیمان سنوردارە. 10 بەڵام، کاتێک ئەوەی کامڵ و تەواوە دێت، سنوردرایەتیمان نامێنێت. 11 کە منداڵ بووم، وەک منداڵێک قسەم دەکرد، هەستم دەکرد کە منداڵم، وەک منداڵێک بیرم دەکردەوە. کە بوومە پیاو، ئەوەی منداڵانە بوو وازم لێ هێنا. 12 ئێمە ئێستا لە ئاوێنەیەکی لێڵ و تاریکەوە سەیری شتەکان دەکەین و بە ناڕوونی دەیانبینین. بەڵام دواجار ڕوو بە ڕوو دەیبینین. ئێستا، من بەشێکی دەزانم. بەڵام دواتر، من دەیزانم وەک ئەوەی دەزانم. 13 بەڵام ئێستا، ئەم سێیە ماونەتەوە: باوەڕ، هیوا، خۆشەویستی. بەڵام مەزنترنیان خۆشەویستییە!