بەشی ١٢

1 سەبارەت بە بەهرە گیانییەکان برایان، نامەوێت لێتان شاردراوە بێت. 2 ئێوە دەزانن، کاتێک لە نێو گەلاندا بوون، بۆلای بتە لاڵەکان دەهێنران هەروەک چووشن. 3 بۆیە پێتان دەڵێم تا بزانن ئەوەی بە گیانی خودا قسە بکات ناڵێت: «نەفرەت لە یەشوا (نەفرەت لێکراو)!» بە هەمان شێوە کەس ناتوانێت بڵێت: «یەشوا پەروەردگارە» تەنها بە گیانی پیرۆز نەبێت. 4 بەهرەی جیاواز هەیە، بەڵام یەک گیانە. 5 لێرە خزمەتی جیاواز هەیە، بەڵام پەروەردگار یەکە. 6 هەروەها کاری جیاواز هەیە، بەڵام خودا یەکە، و لە هەموو شتێکدا کاردەکات لە هەموواندا. 7 بەڵام هەر کەسێک بەهرەیەکی پێدەدرێت کە تێیدا گیانەکەی تێدا دەردەکەوێت لە پێناو سود گەیاندن. 8 یەکێک لە ڕێگەی گیانەکەوە، قسەی دانای پێدەدرێت، یەکێکی تر قسەی زانیاری بە خودی هەمان گیان، 9 بۆ یەکێکی دیکەش باوەڕ بە هەمان گیان. بۆ یەکێکی دیکە بەهرەی چاککردنەوە بە هەمان گیان، 10 یەکێکی دیکەش کاری پەرجوو، بۆ ئەوی دیکە پێشبینی کردن بۆ ئەوی دیکە جیاکردنەوەی گیانەکان، بۆ ئەوی دیکە قسەکردن بە زمانی جیاواز، ئەوەی دیکە وەڕگێڕانی زمانەکان. 11 بەڵام هەموو ئەمانە لەلایەن هەمان گیانەوە کاردەکات، بەهرەکان دابەش دەکات، بەسەر هەر یەکێکیاندا، بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت. 12 هەروەک چۆن جەستە یەکە و ئەندامی زۆری هەیە، بەڵام هەموو ئەندامەکانی جەستە هەر چەندە زۆرن بەڵام یەک جەستە پێکدەهێنن، لە مەسیحیشدا بە هەمان شێوەیە. 13 چونکە ئێمە، بە یەک گیان، لە ئاو هەڵکێشراین بۆ ئەوەی ببینە یەک جەستە، جا یەهودی بین یان یۆنانی بین، کۆیلە بین یان ئازاد، هەموومان لە یەک گیان دەخۆینەوە. 14 جەستە یەک ئەندام نییە بەڵکو کۆمەڵێک ئەندامە. 15  ئەگەر پێیەکانت بڵێت: «لەبەر ئەوەی دەست نیم، هی جەستە نیم!» ئایا لە ڕاستیدا دەبێتە هی دەرەوەی جەستە؟ 16 وە ئەگەر گوێ وتی: «چونکە من چاو نیم، من لە جەستە نیم!» ئایا لە ڕاستیدا دەبیتە هی دەرەوەی جەستە؟ 17 ئەگەر هەموو جەستە چاو بووایە، چۆن دەمان بیست؟ ئەگەر هەمووی گوێ بوایە، چۆن بۆنمان دەکرد؟ 18 بەڵام خودا هەریەک لە ئەندامەکانی ناو جەستەی بەو شێوەیەی کە خۆی ویستویەتی ڕێکخستووە. 19 ئەگەر هەموویان یەک ئەندام بوونایە، جەستە چۆن دروست دەبوو؟ 20 ڕاستییەکە ئەوەیە ئەندامەکان زۆرن، بەڵام جەستە یەکە. 21 بەم شێوەیە چاو ناتوانێت بە دەست بڵێت: «پێویستم پێت نییە!» هەروەها سەریش ناتوانێت بە پێیەکان بڵێت: «پێویستم بە تۆ نییە!» 22 بەڵکو ئەو ئەندامانەی لەش، کە پێدەچێت لاوازترین بن لە هەمان کاتدا پێویستن، 23 ئەو ئەندامانەی لەش کە وا دەزانین ڕێزی کەمترە، بە ڕێزەوە دایان دەپۆشین. ئەو ئەندامانەی کە شایستە نین ئەبنە شیاوترین؛ 24 دەربارەی شایستەیی، پێویستی بەو شتە نییە. بەڵام خودا جەستەی بە تۆکمەیی درووست کرد، ڕێزی زیاتری بەوانە بەخشی کە لە ڕێزیان کەم بوو. 25 بەجۆرێک کە لە جەستەدا دابەشبوون نەبێت بەڵکو یەک گرنگیدان لە نێوان ئەندامەکاندا هەبێت بۆ بەرژەوەندی جەستە. 26 کاتێک ئازار و کاریگەری لەسەر یەکێک لە ئەندامەکان دەبێت، ئەندامەکانی دیکە لەگەڵیدا هەست بە ئازارەکە دەکەن. کاتێک یەکێک لە ئەندامەکان ڕێز وەردەگرێت، ئەندامەکانی دیکە لەگەڵیدا شاد دەبن. 27 ڕاستییەکەی ئەوەیە ئێوە جەستەی مەسیحن، هەریەکەتان ئەندامی ئەون. 28 خودا کەسانی تایبەتی لە کڵێسادا داناوە: یەکەم نێردراوان، دووهەم پێغەمبەران، سێهەم مامۆستایان، و دوای ئەوە ئەوانەی بەهرەی پەرجوویان هەیە یان ئەوانەی بەهرەی چاکردنەوەیان هەیە یان یارمەتیدانی کەسانی دیکە یان بەڕێوەبردنی کاروبارەکان یان قسەکردن بە زمانە جیاوازەکان. 29 ئایا هەموویان نێردراون؟ ئایا هەموویان پێغەمبەرن؟ ئایا هەموویان مامۆستان؟ ئایا هەموویان بەهرەی پەرجوویان هەیە؟ 30 ئایا هەموویان بەهرەی چاکردنەوەیان هەیە؟ ئایا هەموویان بە زمانەکان قسە دەکەن؟ ئایا هەموویان وەرگێڕان دەکەن؟ 31 بەڵام تامەزرۆی بەهرە گەورەکان بن. ئێستا ڕێگەیەکی زۆر باشترتان پیشان دەدەم.