1 کاتێک یەشوا لەقسەکانی تەواو بوو، چاوی بەرەو ئاسمان هەڵبڕی، و فەرمووی: «باوکە، کاتەکە هاتووە! رۆڵەکەت شکۆمەند بکە، تاکو رۆڵەت شکۆمەندت بکات. 2 هەروەک دەسەڵاتت پێداوە بەسەر هەموو مرۆڤدا، تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە هەموو ئەوانە ببەخشێت کە پێت داوە. 3 ژیانی هەتاهەتایی ئەوەیە تۆ بناسن،تۆ خودای ڕاستەقینەی، و یەشوای مەسیح ئەوەی کە ناردووتە. 4 من لەسەر زەوی شکۆمەندم کردیت بە جێبەجێ کردنی ئەو کارەی پێت دابووم. 5 ئێستا لە ئامادەیی خۆتدا شکۆمەندم بکە، ئەی باوک، بەو شکۆمەندیەی کە پێش بوونی جیهان لەلای تۆ هەمبوو. 6 ناوی تۆم بۆ ئەو کەسانە ئاشکراکرد لە جیهاندا بە منت دان. ئەوان هی تۆ بوون. بە منت دان و کاریان بە وتەکانت کرد، 7 ئێستا دەزانن هەرچییەکت پێم داوە لە تۆوەیە، 8 ئەو ڕاسپاردانەم پێدان کە ڕاتسپاردبووم، ئەوانیش وەریانگرت، و بە ڕاستی زانییان لە تۆوە دەرچوم، باوەڕیان کرد کە تۆ منت ناردووە. 9 لە پێناوی ئەوان نزا دەکەم. بۆ جیهان نزا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەی بە منت داون، چونکە هی تۆن. 10 هەرچییەک هی منە، هی تۆیە، هەرچییەک کە هی تۆیە؛ هی منە، من لە ئەواندا شکۆمەند بووم. 11 ئەمان لەجیهان دەمێننەوە، بەڵام من تێیدا نامێنمەوە، چونکە من دەگەڕێمەوە لای تۆ. ئەی باوکی پیرۆز، بە ناوی خۆت بیانپارێزە ئەوانەی بە منت داوە، تاکو ببنە یەک وەک ئێمە یەکین. 12 کاتێک لەگەڵیان بووم, بەناوی تۆ دەمپاراستن. ئەوانەی بە منت دابوو، دەمپاراستن، کەسیان لەناو نەچوون تەنها کوڕی لەناوچوو نەبێت بۆ ئەوەی نووسراوی پەرتوکەکە بێتە دی. 13 ئێستاش دەگەڕێمەوە لای تۆ، باسی ئەمانە دەکەم من تاکو ئێستاش لەجیهاندام، تاکو شادیم پڕو تەواو بێت لە ئەواندا. 14 وشەی تۆم بە ئەوان دا، جیهان ڕقی لێیان بۆوە چونکە هی جیهان نین. 15 داوا ناکەم لە جیهاندا بیانبەیتەوە، بەڵکو لە خراپەکار بیانپارێزە. 16 ئەوان هی جیهان نین، وەک من هی جیهان نیم. 17 بە ڕاستیی پیرۆزیان بکە؛ چونکە وشەی تۆ ڕاستییەکەیە. 18 وەک چۆن تۆ منت نارد بۆ جیهان، منیش ئەوانم نارد بۆ جیهان. 19 لەبەر ئەوان خۆم پیرۆز دەکەم، تاکو ئەوانیش لە ڕاستیەکدا پیرۆز ببن. 20 تەنها بۆ ئەمان نزا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەش کە باوەڕم پێدەهێنن بەهۆی قسەی ئەمانەوە، 21 تاوکو هەموویان یەکبن؛ ئەی باوکە، وەک چۆن تۆ لە مندایت و منیش لە تۆدام، بۆ ئەوەی ئەوانیش لە ئێمەدا یەکبن، تا جیهان باوەڕ بکات کە تۆ منت ناردوە. 22 من ئەو شکۆمەندییەم پێبەخشیون کە تۆ پێت بەخشیووم، تاکو ئەوانیش یەک بن وەک ئێمە یەکین. 23 من لە ئەواندام، تۆش لە مندای، تا ئەوان ببن بە یەک، تاکو جیهان بزانێت کە تۆ منت ناردووە و خۆشتویستون وەک چۆن خۆشتویستووم. 24 ئەی باوکە، دەمەوێت ئەوانەی پێت بەخشیووم لەگەڵم بن لەو شوێنەی کە من لێی دەبم، و شکۆمەندی من ببینن کە تۆ پێت بەخشیووم، چونکە تۆ پێش دروستبوونی جیهان خۆشتویستووم. 25 باوکی ڕاستودروست، جیهان تۆی نەناسیوە، بەڵام من تۆم ناسیوە، ئەمانەش زانیان کە تۆ منت ناردووە، 26 ناوی تۆم پێ ناساندن، وە پێیان دەناسێنم، تا ئەو خۆشەویستیەیان تێدابێت کە منت پێ خۆشتویست، تا منش لە ئەواندا بم».