1 لە پۆڵسەوە خزمەتکاری یەشوای مەسیح، نێردراو و بانگکراو و تەرخانکراو بۆ مزگێنی خودا، 2 ئەو مزگێنییە خودا پێشتر بەڵێنی دابوو لە سەر زمانی پێغەمبەرەکانی لە نوسراوە پیرۆزەکاندا، 3 ئەوە تایبەتە بە ڕۆڵەکەی ئەوەی لە نەوەی داڤید هات لەلایەنی جەستەییەوە؛ 4 لە لایەنی گیانی پیرۆزییەوە، بەدەرکەوت کە ئەو ڕۆڵەی خودایە بەهێزی هەستانەوەکەی لەنێو مردووان. ئەو یەشوای مەسیحی پەروەردگارمانە 5 کە بە ئەو و لە پێناوی ناوی ئەودا بەخشش و پەیاممان پێبەخشرا بۆ گوێڕایەڵی باوەڕ لە نێو هەموو گەلان، 6 لە نێو ئەوانیشدا ئێوە بانگکراوی یەشوای مەسیحن. 7 بۆ هەموو خۆشەویستان و پیرۆزکراوانی خودا کە لە ڕۆمان. با بەخشش و ئاشتی لە خودای باوکمان و پەروەردگار یەشوای مەسیحەوە بۆ ئێوە بێت! 8 سەرەتا، بە یەشوای مەسیح سوپاسی خوداکەم دەکەم لەپێناو هەمووتان، لەبەر ئەوەی باوەڕتان لە هەموو جیهاندا باس دەکرێت. 9 چونکە خودا ئەوەی بە گیانم خزمەتی دەکەم لە ڕاگەیاندنی مزگێنی ڕۆڵەکەی، ئەو شایەتمە کە چۆن ناوەستم لە یادکردنتان 10 وە لە نزاکانمدا، هەمیشە دەپاڕێمەوە ڕەنگە ئێستا بتوانم بە خواستی خودا بۆ جارێکی دیکە بێمە لاتان. 11 چونکە بەپەرۆشم بتانبینم، تاکو بەرەکەتی گیانیتان بۆ بهێنم بۆ چەسپاندنتان، 12 تاکو یەکتری هانبدەین بەو باوەڕە هاوبەشە، باوەڕتان و باوەڕم. 13 پاشان برایان، نامەوێ لێتان بشارمەوە ، زۆر جار ویستم بێمە لاتان، تاکو لەنێو ئێوەشدا بەرهەمم هەبێت، وەک لەنێو نەتەوەکانی دیکە، بەڵام تائێستا بەربەستم هاتۆتە پێش 14 بەڵام من قەرزاری یۆنانی و دەشتەکیم، داناکان و نەزانەکان. 15 لە بەرئەوە، لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە هەمە، زۆر بە پەرۆشم مزگێنی لەنێو ئێوەش بدەم ئێوەی خەڵکی ڕۆما. 16 شەرمم بە مزگێنی نیە، چونکە هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەمجار بۆ یەهودیەکان پاشان بۆ یۆنانی. 17 کە تێیدا ئەو ڕاستودروستیە ڕاگەیەندرا کە خودا لەسەر بناغەی باوەڕ دەیبەخشێت. ئەوەی بەرەو باوەڕ دەچێت، وەک نووسراوە: «ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان دەبێت، بە باوەڕ دەژیێت». 18 تووڕەیی خودای لە ئاسمانەوە ڕاگەیاند لە سەر هەموو ئەو کارانەی کە خەلکی دەیکەن لە خراپەکاری و یاخیبونی ئەوانەی ڕاستی بە خراپە دادەپۆشن. 19 ئەوەی لەبارەی خوداوە دەزانرێت لەلای ئەوان ڕوونە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. 20 ئەوەی لەبارەی خوداوە نابینرێت، توانا و ئەزەلی و خودایەتییەکەیەتی، کە لە دروستکردنی جیهانەوە، بەڕوونی دیارە ژیرێتی پەیان پێدەبات لە ڕێگەی دروستکراوەکانیەوە. تائەوەی مرۆڤ بێ بیانو مایەوە. 21 لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام شکۆمەندیان نەکرد وەک خودا، و سوپاسیان نەکرد بەڵکو گەمژانە بیریان کردەوە و لەبەر گێلایەتی دڵیان تاریکبوو. 22 وایان دادەنا کە دانان، بەڵام بوونە نەزان، 23 شکۆمەندی خودای زیندوویان گۆڕیەوە بە پەیکەر و وێنەی مرۆڤی لەناوچوو و باڵندە و چوارپێ و خشۆک. 24 هەر لەبەر ئەوە خودا ڕادەستی کردن بە ، ئارەزووی دڵیان، بە گڵاوی، بۆ ئەوەی لە نێوان خۆیاندا سوکایەتی بە جەستەیان بکەن. 25 ئەوان ڕاستی خودایان گۆڕییەوە بە شتی پوچ، و ترسیان لە بەدیهێنراوەکان هەبوو پەرستیانن لەجیاتی بەدیهێنەریان، ئەوەی بۆ هەتاهەتایە پیرۆزە. ئامین! 26 هەر لەبەر ئەم هۆکارەش خودا ڕادەستی ئارەزووە خراپەکانیانی کردن. مێینەکانیان بەکارهێنانی جەستەیان بە شێوازیکی سروشتی گۆڕی بۆ بەکارهێنانی شێوازێک کە پێچەوانەی سروشتیان بێت. 27 هەروەها نێرینەکانیش هەڵگەڕانەوە وازیان لە جووتبونی سروشتی لەگەڵ مێینەکان هێنا، گڕیان گرت لە ئارەزوو بۆ یەکتری، پیاو لەگەڵ پیاو بەدڕەوشتی دەکرد، جا لە خۆیاندا شایەنی وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە بوون لەسەر گومڕا بوونیان. 28 سەرەڕای ئەمەش نەیاندەویست لە ناسینی خودا بەردەوام بن، خودا ئەوانی دایە دەست هزرێکی لەکارکەوتوو کە توانای جیاکاری نیە، و بەرەو پیادەکردنی کاری نەشیاوی بردن. 29 پڕبوون لە هەموو ناڕەوایی و خراپە و چاوچنۆکی و بەدکارییەک، لە ئیرەیی و کوشتن و دژایەتی و فێڵبازی و زیان بەخشی. ئەوانە زۆر دەڵێن، 30 بوختانکەرن، ڕقیان لە خودایە، شەڕفرۆشن، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، پێشنیارکەرن بۆ خراپەکاری، گوێڕایەڵی دایک و باوکیان نین. 31 تێگەیشتن لای ئەوان نیە و دڵسۆز نین، و بێ بەزەیین. 32 ئەوان دەزانن دادگەری خودا دادپەروەرانەیە : ئەوانەی ئەو کارانە ئەنجامدەن شایەنی مردنن؛ لەگەڵ ئەوەشدا، دڵخۆشن بەوەی ئەنجامیان داوە.