بەشی ٦

1 ئەی منداڵان، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن لە پەروەردگاردا. هەر ئەمەیە چاکە: 2 واتە: «ڕێز لە باوک و دایکت بگرە» ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە کە بەستراوەتەوە بە بەڵێنەکەوە 3 « واتە بۆ ئەوەی چاکەیەک بدۆزنەوە بۆ تەمەن درێژیتان لەسەر زەوی!» 4 ئێوە، ئەی باوکان، منداڵەکانتان توڕە مەکەن. بەڵام بە ڕێنمایی پەروەردگار و ڕاسپاردەکانی پەروەردەیان بکەن. 5 ئەی خزمەتکاران، بە ترس و لەرزەوە گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن، بە راستگۆییەوە، وەک کەسێک کە گوێڕایەڵی مەسیح بێت، 6 نەک تەنها کاتێک چاوەکانیان لەسەر ئێوەیە کاری زۆر بکەن وەک کەسێک کە بۆ رازیکردنی خەڵک هەوڵ دەدات، بەڵکو لەسەر بنەمای خزمەتکردنی مەسیح، 7 لە دڵەوە خواستی خودا ئەنجام بدەن، هەر وەک چۆن بە ویستی باش بۆ پەروەردگاری بکەن ، نەک بۆ خەڵک. 8 چونکە دەزانن هەرکەسێکتان چەندە چاکە بکات، پاداشتێک لە پەروەردگار وەردەگرێت، جا کۆیلە بێت یان ئازاد. 9 ئێوەش، ئەی گەورەکان، بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن بەبێ ئەوەی پەنا بۆ هەڕەشە ببەن، بە زانینی ئەوەی کە گەورەکەتان و گەورەکەیان لە ئاسمانە، و ئەمەش لە بەرژەوەندی کەسدا نییە. 10 لە کۆتاییدا، لە هێزی دەسەڵاتی پەروەردگاردا بەهێزبن. 11 چەکی تەواوی خودا لەبەر بکەن، بۆ ئەوەی لە دژی فێڵەکانی شەیتان خۆڕاگر بن. 12 شەڕی ئێمە لە دژی گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆکەکان، دەسەڵاتداران، گەورەکانی جیهان و فەرمانڕەواکانی تاریکییە، لە دژی هێزی گیانە خراپەکان لە ئاسمانەکاندایە. 13 بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، بۆ ئەوەی بتوانن تا لە ڕۆژی خراپەدا خۆڕاگر بن، هەروەها دوای گەیشتن بە هەموو ئامانجێک چەسپاو بوەستن. 14 بۆیە خۆڕاگربن دوای ئەوەی ڕاستییەکان وەردەگرن وەک پشتێن لە ناوقەدتانی ببەستن، ڕاستودروستی قەڵغانێکە بۆ سنگتان، 15 وە ئامادەییتان وەک پێڵاو بۆ پێیەکانتان لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنی ئاشتی. 16 وە لە سەرووی هەمووشیانەوە، باوەڕ وەک قەڵغانێک هەڵبگرن، بەو قەڵغانە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی خراپەکارەکە بکوژێننەوە. 17 ڕزگاریی وەک کڵاو بۆ سەرتان، وشەی خودا وەک شمشێری گیانەکە وەربگرن. 18 لە هەموو بارودۆخێکدا نزا بکەن، لەگەڵ هەموو نزاو پاڕانەوەیەک لە گیاندا، و بۆ هەمان مەبەست ئێشک بگرن، لە هەموو پاڕانەوەیەکدا بە تەواوی بە پەرۆش بن لە هەموو داواکارییەک لە پێناو هەموو پیرۆزکراوان. 19 لە پێناو منیشدا بۆ ئەوەی هەرکاتێک دەمم کردۆتەوە بۆ قسەکردن سروشم پێبدرێت بۆ ئەوەی بە بوێرییەوە نهێنی مزگێنی ڕابگەیەنم 20 من ئەو باڵیۆزەم بە زنجیرەوە بەستراوەتەوە، بۆیە دەبێ بوێر بم لە ڕاگەیاندنی وەک چۆن دەبێت قسە بکەم. 21 وە بۆ ئەوەی بارودۆخ و هەواڵی کارەکانم بزانن، تیخیکۆس، برایەکی خۆشەویست و خزمەتکارێکی دڵسۆزە لە پەروەردگاردا، هەمووشتێکتان پێ ڕادەگەینێت. 22 منیش هەر بۆ ئەم مەبەستە ناردوومە بۆ لاتان: بۆ ئەوەی بارودۆخی من بزانن و دڵتان هان بدەم. 23 ئاشتی بۆ برایان، وە خۆشەویستی بە باوەڕەوە، لە خودای باوک و پەروەردگارمان یەشوای مەسیحەوە! 24 بەخشش بۆ هەموو ئەوانەی پەروەردگارمان یەشوای مەسیحیان خۆشدەوێت بە خۆشەویستییەکی نەفەوتاو!