بەشی ٤

1 ئەی گەورەیان، لە گەڵ خزمەتکارەکانتان بە دادپەروەرانە مامەڵە بکەن، ئێوەش دەزانن، بە هەمان شێوە، گەورەتان هەیە لە ئاسمان. 2 بەردەوام بن لە نزاکردن، و سوپاسگوزاری، 3 پێکەوە نزا بو ئێمەش بکەن، تاکو خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ گەیاندنی پەیامەکە، تا بە نهێنی مەسیح بدوێین کە منیش لە پێناویدا بەندکراوم، 4 تاوەکو ئەوە بڵێم کە پێویستە ڕایبگەیەنم . 5 ژیرانە مامڵە لەگەڵ ئەوانەی دەرەوەی کڵێسادا بکەن، کاتەکە بە باشترین شێوە بقۆزنەوە. 6 هەمیشە وتەکانتان لەگەڵ بەخشش دا بێت، وبە خوێ سوێر کرا بێت، تا بزانن چۆن وەڵامی هەریەکێکیان بدەنەوە. 7 سەبارەت بە هەموو بارودۆخەکانم، تیخیکۆس، هاوڕێ و برای خۆشەویست، خزمەتکاری دڵسۆزی پەروەردگارم، ئەو پێتان ڕادەگەیەنێت، 8 بۆ هەمان مەبەست بۆ لای ئێوەم ناردووە، بۆ ئەوەی بارودۆخی ئێمە بزانن و دڵتان هان بدات، 9 بە یاوەری ئونیسیموس، ئەو برا دڵسوز و خۆشەویستەی کە لەلاتانە، لێرەوە لە بارودۆخی ئێمە ئاگادارتان دەکەنەوە. 10 ئەریستاکروس هاوزیندانم سڵاوتان لێ دەکات، و مارکوس کوڕی خۆشکی برنابا، دەربارەی ئەو هەندێک ڕاسپاردەتان پێگەیشتووە : پێشوازی لێبکەن؛ 11 یەشوا کە بە یەسوع ناسراوە. ئەمانە هەموویان لە خەتەنە کراوەکانن، تەنها ئەوان یارمەتی دەری منن بۆ شانشینی خودا، دڵنەوایی بوون بۆ من. 12 ئەپاڤراس کە یەکێکە لە ئێوە، و خزمەتکاری یەشوای مەسیحە سڵاوتان لێ دەکات، هەمیشە لە نزاکانیدا تێدەکۆشێ لە پێناوی ئێوەدا بۆ ئەوەی دڵنیایی تەواوتان هەبێت سەبارەت بە هەموو خواستی خودا. 13 من شایەتی ئەوە دەدەم زۆر تێدەکوشێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شاری لاودیکیا و ئەوانەی لە شاری هیراپۆلیسدان. 14 لۆکاس پزیشکی خۆشەویست؛ ودیماس سڵاوتان لێدەکەن. 15 سڵاو لە برایانی لاودکیا، نیڤاس، وە ئەو کڵێسایەی کە لە ماڵەکەیدا تێیدا کۆبونەتەوە. 16 دوای ئەوەی ئەم نامەیەتان بۆ خوێندرایەوە، بینێرن بۆ کڵێسای باوەڕدارانی لاودکیا بۆ ئەوەی بخوێندرێتەوە، ئەو نامەیەی کە هەیانە بیبە تا ئێوەش بتوانن بیخوێننەوە. 17 بە ئارکیپوس بلێ: « ئاگاداری ئەو خزمەتە بە کە لە پەروەردگار وەرتگرتووە، بە تەواوی ئەنجامی بدات! » 18 من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستنوسی خۆمە. یادی کۆت وبەندیم بکەن. با بەخشش لەگەڵتان بێت.