بەشی ٢

1 تۆش کوڕی خۆم، بەهێزبە لەو بەخششەی کە لە یەشوای مەسیحدایە. 2 ئەو فێرکاریانەی کە لە منەوە بیستووتە لەبەردەم چەندین شایەتحاڵدا، بیانسپێرە بە کەسانی متمانە پێکراو، کە دەتوانن کەسانی تر فێر بکەن. 3 بەشداربە لە بەرگەگرتنی ئازارەکان وەک سەربازێکی باش بۆ مەسیحی یەشوا. 4 هیچ سەربازێک خۆی لەگەڵ کاروباری ژیان تێکەڵ ناکات بۆئەوەی ئەوکەسە ڕازی بکات کە سەربازی بۆ دەکات . 5 هەروەها زۆرانباز تاجەکە بەدەست ناهێنێت ئەگەر بەپێی یاساکان زۆرانبازی نەکات. 6 بەهەمان شێوە ئەو جوتیارەی زیاتر کار دەکات دەبێت یەکەم کەس بێت کە پشکی خۆی لە بەرهەمەکە وەربگرێت. 7 بیر لەوە بکەرەوە کە دەیڵێم، چونکە پەروەردگار لە هەموو شتێکدا تێگەیشتنتان پێدەبەخشێت. 8 یەشوای مەسیحت لەبیر بێت کە لە مردن هەستایەوە، ئەو لە ڕەچەڵەکی داڤیدە، وەک لە مزگێنيەکەمدا ڕایدەگەیەنم 9 لە پێناو مژدەدانی ئەودا لە زیندان دەناڵێنم وەک ئەوەی خراپەکارێک بم. بەڵام وشەی خودا زیندانی ناکرێت. 10 لەبەر ئەم هۆکارە بە خۆڕاگرییەوە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم لە پێناو ئەو کەسانەی کە خودا هەڵیبژاردوون، بۆ ئەوەی ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەست بهێنن، کە لە یەشوای مەسیحدایە لەگەڵ شکۆمەندی هەتاهەتایی. 11 ڕاستە ئەو وتەیە: «ئەگەر لەگەڵ ئەودا مردین، لەگەڵ ئەویشدا دەژین؛ 12 ئەگەر ئازارمان چەشت، لەگەڵ ئەویشدا پاشایەتی دەکەین؛ ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین، ئەویش نکۆڵیمان لێ دەکات؛ 13 ئەگەر واز لە دڵسۆزی خۆمان بهێنین، ئەو بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات!» 14 ئەم بابەتانەیان بیر بخەرەوە، وەک شایەتحاڵێک لەبەردەم خودا کە نابێ ناکۆکی زارەکی سەرهەڵبدات، وە هیچ سوودێکی نییە، تەنها بۆ لەناوبردنی گوێگرەکانیان نەبێت. 15 تێبکۆشە و خۆت پێشکەشی خودا بکە وەک براوەیەک لە تاقیکردنەوەکەدا، وەک کرێکارێک کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ شەرمکردن، و گەیاندنی ڕاستی وشەکە. 16 سەبارەت بە قسەی پوچ و درۆ، لێیان دوور بکەوەرەوە؛ ئەوانەی خۆیان بۆ ئەوە تەرخان دەکەن پێشڕەون بۆ ترسناکترین بێ ڕەوشتی. 17 قسەکانیان وەک خواردن بە چێژە، لە نێو ئەوانەدا هیمینایۆس و فیلێتۆس هەن، 18 ئەوانەی لە ڕاستی لایانداوە؛ ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەستانەوە ڕوویداوە، و باوەڕی هەندێک کەس لەناو دەبەن. 19 بەڵام بناغەی خودا جێگیرە، و ئەم مۆرەی لەسەر داناوە: «پەروەردگار ئەوانەی هی خۆین دەیانناسێت»، هەروەها: «هەرکەسێک ناوی پەروەردگار دەهێنێت با لە تاوانکاری جیا بێتەوە!» 20 بەڵام، لە ماڵێکی گەورەدا، هەموو کەلوپەلەکان لە زێڕ و زیو نین، بەڵکو هەندێکیان لە دار و گڵ دروست دەکرێن. هەندێکیان بۆ بەکارهێنانی ئاستی بەرزە، هەندێکیشیان بۆ بەکارهێنانی ئاستی نزمە. 21 کەواتە ئەوەی خۆی لە دووهەمیان جیا بکاتەوە و خۆی پاک بکاتەوە، دەبێتە قاپێک بۆ بەکارهێنانی ئاستی بەرز، پیرۆز دەکرێت، سوود بەخش بۆ خاوەن ماڵ، و ئامادە دەبێت بۆ هەموو کارێکی باش. 22 بەڵکو لە ئارەزووەکانی گەنجی هەڵبێن، و بەدوای ڕاستودروستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئاشتیدا بگەڕێن، لەگەڵ ئەوانە هاوبەش بن کە لە دڵێکی پاکەوە بانگی پەروەردگار دەکەن. 23 سەبارەت بە مشتومڕی گەمژانە و پوچ، خۆتان بەدوور بگرن، بزانن کە شەڕ و ئاژاوەی لێ دروست دەبێت. 24 خزمەتکاری پەروەردگار نابێ شەڕ بکات، بەڵکو دەبێت نەرم و نیان بێت بەرامبەر هەمووان، توانای فێرکردنی هەبێت و بە خۆڕاگرییەوە بەرگەی دژوارییەکان بگرێت، 25 نەرم و نیان بێ لەگەڵ ئەوانەی دژایەتی باوەڕ دەکەن ڕێ نیشادەریان بێت، بەو هیوایەی خودا دەرفەتی پاشگەزبوونەوەیان پێبدات، تاکو ڕاستییەکان بە تەواوی بزانن. 26 دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ڕاستە لە تەڵەی شەیتان ڕزگاریان دەبێت، ئەوەی بۆ ئەنجامدانی ویستی خۆی بەندی کردن.