بەشی ٦

1 هەموو ئەوانەی لەژێر نیری کۆیلایەتیدان دەبێت گەورەکانیان بە شایستەی هەموو ڕێزێک بزانن، بۆ ئەوەی کوفر بە ناوی خودا و فێرکردنەکەی نەکرێت. 2 ئەوانەی گەورەی باوەڕداریان هەیە با بێڕێزییان پێ نەکەن چونکە برایانن، بەڵکو بە گوێڕایەڵییەوە خزمەتیان بکەن، چونکە ئەوانەی سودمەندن لە خزمەتکردنیان باوەڕدار و خۆشەویستن. 3 بەڵام ئەگەر کەسێک بە پێچەوانەوە فێرکاری بکات و گوێ بە وتە ڕاستەکان نەدات، وتەکانی یەشوای مەسیحی پەروەردگارمان و ئەو فێرکردنە نەبێت کە لەگەڵ خودا پەرستیدا دەگونجێت، 4 ئەوە لەخۆباییەو، و هیچ شتێک نازانێت، بەڵکو حەزی لە مشتومڕ و ناکۆکی زارەکییە، کە ئیرەیی و ململانێ و بوختان و نیازی خراپ لێیەوە سەرهەڵدەدات، 5 جۆرەها ململانێ لە نێوان کەسانی بیر گەندەڵ، خاڵی لە ڕاستی، کە خودا پەرستی بە بازرگانی دەزانن. 6 بەڵام خودا پەرستی لەگەڵ ڕازیبوون بازرگانییەکی مەزنە. 7 ئێمە بە دەستی خاڵی هاتینە جیهان، بە دەستی خاڵيش لێی دەردەچین. 8 مادام خواردن و جلوبەرگمان هەیە، با پێی ڕازی بین. 9 سەبارەت بەو کەسانەی دەیانەوێت دەوڵەمەند بن، دەکەونە نێو تاقیکردنەوە و تەڵەوە و تێوەدەگلێن لە چەندین ئارەزووی گەمژانە و زیانبەخش کە مرۆڤەکان نوقمی وێرانی و لە ناوچوون دەکات. 10 خۆشەویستی پارە ڕەگی هەموو خراپەیەکە؛ وەک چۆن هەندێکیان بەدوایدا دەگەڕان، لە باوەڕ لایاندا، و بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە خۆیان گیرۆدەکرد. 11 بەڵام تۆ ئەی پیاوی خودا لەم شتانە ڕابکە، و بەدوای ڕاستودروستی و خودا پەرستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئارامی و نەرم و نیاندا بگەڕێ. 12 لە شەڕی جوانی باوەڕدا بە باشی تێبکۆشە. دەست بەو ژیانە هەتاهەتاییەوە بگرە، کە بانگکراویت بۆی، و دانپێدانانێکی باشت کردووە (بە باوەڕ) لەبەردەم زۆرێک لە شایەتحاڵەکاندا. 13 ڕاتان دەسپێرم، لەبەردەم خودا کە ژیان بە هەموو شتێک دەبەخشێت، وە یەشوای مەسیح کە لەبەردەم پیلاتۆسی پۆنتی شایەتی دا و دانپێدانانێکی باشی کرد، 14 تا ڕۆژی دەرکەوتنی یەشوای مەسیحی پەروەردگارمان ڕاسپاردەکە بپارێزە دووربە لە هەموو کەموکوڕی و تاوانێک. 15 ئەم دەرکەوتنە خودا لە کاتی خۆیدا دەیکات، ئەو تاکە گەورە و پیرۆزەکەیە، پاشای پاشاکانە و پەروەردگاری پەروەردگارەکانە، 16 ئەوەی تەنهایەو کۆتایی نییە، لە ڕووناکیدا نیشتەجێیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە، و نەیبینیوە ناتوانرێت ببینرێت. ڕێز و دەسەڵاتی هەتاهەتایی بۆ ئەوە. ئامین! 17 دەوڵەمەندەکانی ئەم سەردەمە ڕابسپێرن کە خۆبەزلزان نەبن، با متمانەیان بە سەروەت و سامانی ناجێگیر نەبێت، بەڵکو بە خودا کە هەموو شتێکمان بە فراوانی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی چێژی لێ وەربگرین، 18 بۆیە چاکە کاربن، دەوڵەمەندبن لە کاری چاکدا، دەستکراوە بن لە بەخشیندا، و هەمیشە ئامادەبە هاوبەشی کاری چاکەی کەسانی تربە. 19 بەم شێوەیە سەرمایە بۆ داهاتووی خۆتان دابین دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن دەست بە ژیانی ڕاستەقینەوە بگرن. 20 ئەی تیمۆساوس، ئەو متمانەیەی پێت سپێردراوە بیپارێزە. دوور بکەوەرەوە لە قسەی خراپ و پووچ و ئەو دژایەتیانەی کە بە درۆ ناونراوە «زانست». 21 کاتێک هەندێکیان بانگەشەی ئەم زانستە گوماناوییەیان کرد، لە باوەڕەکە لایاندا. 22 بەخششی خودا لەگەڵتان. بێت!