بەشی ١
1
لە پۆڵس و سیلڤانۆس و تیمۆساسەوە، بۆ کڵێسای باوەڕدارانی تەسالۆنیکی ئەوانەی لە خودای باوک و یەشوای مەسیحی پەروەردگاردان. بەخشش و ئاشتی بۆ ئێوە بێت لە خودای باوکمان و پەروەردگارەوە یەشوای مەسیح. سوپاس لە پێناوی باوەڕی باوەڕدارانی تەسالۆنیکی
2
هەمیشە سوپاسی خودا دەکەین لە پێناو هەمووتان، کاتێک لە نزاکانماندا بەبێ وەستان یادی ئێوە دەکەین؛
3
لەبەردەم خودا و باوکماندا، کارەکانی باوەڕ و کۆششی خۆشەویستی و هیوای چەسپاوتان، لە پەروەردگارمان یەشوای مەسیح، لە بیر بێت؛
4
ئێمە، ئەی برایان و خۆشەویستانی خودا، ڕاستی هەڵبژاردنی ئێوە لەلایەن خوداوە دەزانین:
5
چونکە بانگەشەی مزگێنیەکەمان بۆ ئێوە تەنها قسە نەبووە، بەڵکو هێز و گیانی پیرۆز و دڵنیایی تەواوی لەگەڵدا بووە. هەروەک چۆن بە تەواوی دەزانن ئێمە لە نێوانتاندا لە پێناو بەرژەوەندی ئێوە چی بووین،
6
ئێوەش بوونە نموونەیەک لە ئێمە و پەروەردگار، کاتێک لە ناوەڕاستی تەنگانەی گەورەدا بە خۆشی گیانی پیرۆزەکە وشەی خوداتان وەرگرت.
7
تەنانەت بوون بە نموونە بۆ هەموو ئەو باوەڕدارانەی کە لە هەرێمی مەکەدۆنیا و ئەخایا نیشتەجێن.
8
لە ئێوە وشەی پەروەردگار بڵاوبۆوە، نەک تەنها لە مەکەدۆنیا و ئەخایا، بەڵکو باوەڕتان بە خودا لە هەموو شوێنێک بڵاوبۆوە، بەجۆرێک پێویست ناکا ئێمە هیچی تر بڵێن.
9
چونکە هەمان ئەو باوەڕدارانە خۆیان باسی دەکەن کە چۆن بۆ یەکەمجار هاتین بۆ لای ئێوە، و چۆن لە بتەکانەوە ڕووتان لە خودا کرد، بۆ ئەوەی خزمەتی خودای زیندووی ڕاستەقینەکە بکەن،
10
لە ئاسمانەکانەوە چاوەڕێی ڕۆڵەکەی بن، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، یەشوای ڕزگارکەرمان لەو تووڕەییەی کە دێت.