بەشی ٢

1 برایان، منیش، کاتێک هاتمە لای ئێوە بۆ ئەوەی شایەتحاڵی خوداتان بۆ ڕابگەیەنم، بە قسەی زل و دانایی نەهاتم. 2 لەبەرئەوەی بڕیارم دابوو لە نێو ئێوەدا جگە لە یەشوای مەسیح هیچی تر نەزانم، ئەویش بناسم بە لە خاچدراوی. 3 منیش بە لاوازی و ترس و لەرزێکی زۆرەوە لەلاتان بووم. 4 قسە و مزگێنیدانم لەسەر بنەمای ڕازیکردن نەبووە بە قسەی دانایی، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەوەی گیان و هێز ڕایدەگەیەنێت. 5 ئەمەش بۆ ئەوەیە کە باوەڕت لەسەر دانایی خەڵک بنیات نەنێیت، بەڵکو لەسەر هێزی خودا. 6 بەڵام ئێمە داناییمان هەیە بۆ قسەکردن لەنێو پێگەیشتواندا. بەڵام ئەو داناییە نە هی ئەم جیهانە و نە هی سەرۆکە کاتییەکانی ئەم جیهانەیە. 7 بەڵکو باسی دانایی خودا دەکەین کە لە نهێنییەکدا شاردراوەتەوە، ئەو داناییە شاردراوەیەی کە خودا پێش سەردەمەکان بۆ شکۆمەندیمان ئامادەی کردووە 8 ئەو داناییە هیچ کام لە سەرۆکەکانی جیهان نەیانناسیووە. ئەگەر ئەویان بناسیایە، 9 ئەوە پەروەردگاری شکۆمەندیان لە خاچ نەدەدا! بەڵام، نووسراوە: «ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینیوە، هیچ گوێیەک نەیبیستووە، و بە بیری هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە ئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت!» 10 بەڵام خودا ئەمەی بە گیان بۆمان ئاشکرا کرد. چوونکە گیانەکە لە هەموو شتێک دەکۆڵێتەوە، تەنانەت قوڵایی خوداش. 11 کێ لە خەڵکی دەزانێت چی لە مرۆڤدا هەیە جگە لەو گیانەی کە تێیدایە؛ بە هەمان شێوە ئەوەی لە خودادایە جگە لە گیانی خودا کەس نایزانێت. 12 بەڵام ئێمە گیانی جیهانمان وەرنەگرتووە، بەڵکو ئەو گیانەمان وەرگرتووە کە لە خوداوەیە، بۆ ئەوەی ئەو شتانە بزانین کە لەلایەن خوداوە پێمان دراوە. 13 ئێمە دەربارەی ئەوشتانە قسەدەکەین کە فێرکاری دانایی مرۆڤ نیە، بەڵکو بەو قسانەی کە گیانی پیرۆز فێرمان دەکات، گوزارشت لە ڕاستییە گیانییەکان دەکەین لە ڕێگەی ئامرازە گیانییەکانەوە. 14 بەڵام مرۆڤێک کە گیانەکەی تێدانییە شتە گیانییەکانی خودا وەرناگرێت چونکە بە گێلایەتی دەزانێت، و ناتوانێت بیانناسێت چونکە جیاکردنەوەیان تەنها پێویستی بە هەستێکی گیانی هەیە. 15 سەبارەت بە مرۆڤی گیانی، هەموو شتێک جیادەکاتەوە، و لەلایەن کەسەوە بڕیاری لەسەر نادرێت. 16 چونکە «کێ بیری یەزدانی ناسیوە؟» وە کێ فێری دەکات؟ سەبارەت بە ئێمەش، بیری مەسیحمان هەیە!