بەشی ١

1 لە پۆڵس، کە بەندکراوە لە پێناوی یەشوای مەسیح، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە،بۆ فلیمۆنی خۆشەویست و هاوبەشمان لە خزمەت، بۆ 2 خوشکە، ئەپفییە، و ئەرخیپۆس، کە سەربازە لەگەڵمان، هەروەها بۆ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەتدایە. 3 با ئاشتی و بەخشش لە خودای باوکمان و یەشوای مەسیحی پەروەردگارمان بۆئێوە بێت! 4 هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم، کاتێک لە نوێژەکانمدا ناوی تۆ دەهێنم، 5 چونکە خۆشەویستی و سەرڕاستی تۆم بیستوە بۆ یەشوای پەروەردگار،و هەروەها هەموو پیرۆزکراوان، 6 نوێژ دەکەم کە باوەڕی هاوبەشمان کاریگەر بێت، لە زانینی هەموو چاکەیەک کە لە پێناوی مەسیح، بەشداری دەکەین. 7 ئەی برا، بۆمن شادیەکی زۆربوو وەهاندرام، بە هۆی خۆشەویستیت، لەبەر ئەوە بەهۆی تۆە سۆزی پیرۆزکراوان گەشایەوە! 8 لەگەڵ ئەوەی مافی تەواوم هەیە لە مەسیح فەرمانت بۆ دەرکەم، 9 ئاگاداربە، لەبەر ڕێزی خۆشەویستی، پێشنیازی نێوان گیریم هەڵبژاردووە، منی پۆڵسی بەندکراو لە پێناو یەشوای مەسیح. 10 سەبارەت بە ئۆنسیمۆسی کوڕم داواکاریم هەیە، ئەوەی لە بەندیخانە لە ڕێگەی منەوە باوەڕی هێنا. 11 ئەوەی پێشتر بۆ تۆ بێ کەڵک بوو،بەڵام ئێستا کەڵکی بۆ من و بۆ تۆ هەیە. 12 ئەو دەنێرمەوە لات،کە وەک جگەرمە. 13 پێمخۆش بوو لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو بکات، لە پێناوی مزگێنیی. 14 بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندی، تۆهیچ کارێک بکەم،تاکوئەو چاکەیەت بەرەزامەندی بێت نەک بەناچاری. 15 لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەکی کورت لێت دوورکەوتەوە: تاکو بۆ هەتاهەتایە ببێتەوە هی خۆت، 16 جا لە مەولاوە کۆیلە نییە، بەڵکو چاکترە لە کۆیلە، برایەکی خۆشەویستە، جا ئەگەر بۆ من وابێت، ئاخۆ چەندە زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کەبرایە لەجەستە و لە مەسیحدا؟ 17 جا ئەگەر تۆ من بە هاوبەشی خۆت دادەنێیت، پەسەندی بکە وەک ئەوەی منبم. 18 ئەگەر خراپەیەکی لەگەڵ کردوویت، یان قەرزێکت بەسەرییەوە هەیە، لەسەر منی بنووسە. 19 من پۆڵسم ئەوەم بە دەستی خۆم نووسیوە: من ئەتدەمەوە. نامەوێ بیرتخەمەوە تۆ خۆشت قەرزداری منی. 20 بەڵێ برام، لە پێناوی پەروەردگاری خاوەن شکۆمان، ئەم چاکەیەم لەگەڵ بکە، بە مەسیح دڵگەشاوم بکە. 21 چونکە دڵنیابووم لە گوێڕایەڵیت، ئەم نامەیەم بۆت نوسی، وە دەزانم کە زیاتر لەوە دەکەیت کە داوات لێدەکەم. 22 لەگەڵ ئەوەشدا، ژووری میوانداریم بۆ ئامادە بکە، چونکە هیوادارم بەهۆی نوێژەکانتانەوه بە ئێوە ببەخشرێم. 23 ئەپەفراس سڵاوت لێدەکات. کە لە پێناوی یەشوای مەسیحدا، لەگەڵ مندا بەند کراوە، 24 هەروەها مارکۆس، و ئەریستەرخۆس، و دیماس، و لۆقا،کە هاوڕێ من لەکارکردن. 25 با بەخششی یەشوای مەسیحی پەروەردگار لەگەڵ گیانتان بێت!