1 لە ڕۆژی سێیەم لە کانای گەلیلی، شاییەک هەبوو، دایکی یەشوا لەوێبوو. 2 یەشواو قوتابییەکانی بۆ شاییەکە بانگکرابون. 3 کاتێک شەراب نەما، دایکی بە یەشوای گوت: «شەڕابیان نەماوە!» 4 یەشوا وڵامی دایەوە: «ژنەکە کەی پەیوەندی بەتۆوەیە؟ هێشتا کاتی من نەهاتووە!» 5 ئینجا دایکی بە خزمەتکارانی گوت: « ئەوە بکەن کە فەرمانتان پێدەدات». 6 شەش کوپەی بەردین، لەو جۆرەی کە یەهودیەکان بۆ پاککردنەوە بەکاریان دەهێنا، لەوێ دانرابوون (هەریەکەی هەشتا هەتا سەد و بیست لیتریان دەگرت). 7 جا یەشوا بە خزمەتکارەکانی فەرموو: «کوپەکان پڕ بکە لە ئاو». ئەوانیش تا لێرژان کوپەکانیان پڕکرد. 8 پاشان پێی فەرموون: «ئێستا لێی دەربهێنن و بۆ گەورەی شاییەکەی ببەن!»ئەوانیش بردیان. 9 کاتێک گەورەی شاییەکە تامی ئەو ئاوەی کرد کە ببووە شەراب، سەرچاوەکەشی نەدەزانی، بەڵام خزمەتکاران دەیانزانی، ئەوانەی ئاوەکەیان دەرهێنابوو. ئەوسا گەورەی شاییەکە زاوای بانگکرد، و 10 پێی گوت: «هەموو کەس یەکەم جار شەرابە چاکەکە دادەنێن، کاتێک مەست بوون، ئینجا خراپەکە. بەڵام تۆ هەتا ئێستا شەرابە چاکەکەت هێشتووەتەوە!» 11 ئەو پەڕجووەی یەشوا لە کانای گەلیلی کردی، یەکەم پەڕجوی بوو کە بەهۆیەوە شکۆمەندی خۆی دەرخست، قوتابییەکانیشی باوەڕیان پێی هێنا. 12 دوای ئەوە لەگەڵ دایکی و براکانی و قوتابییەکانی بەرەو شاری کەفەرناخوم ڕۆێشتن، چەند ڕۆژێک لەوێ مانەوە. 13 کە جەژنی پەسخەی یەهودیەکان نزیک بووەوە، یەشوا چوو بۆ یورشەلایم، 14 لە حەوشەی پەرستگا فرۆشیارانی گاو مەڕ وکۆتری بینی، پارەگۆڕەوانیش لەسەر مێزەکانیان دانیشتبوون. 15 قامچییەکی لە گوریس دروستکرد و هەمووانی لە حەوشەکانی پەرستگا دەرکرد، مەڕ و گا پێکەوە، مێزەکانی سەرەوژێر کرد، 16 بە کۆترفرۆشانی فەرموو: «ئەم شتانە لێرە ببەنە دەرەوە. ماڵی باوکم مەکەنە ماڵی بازرگانی!» 17 قوتابییەکانی بیریان هاتەوە لە پەرتووکەکەداننووسراوە: ئیرەیی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت». 18 یەهوەدیەکان ڕێگریان لێکردو بە یەشوایان گوت: « پەرجووێکمان نیشان بدە تاکو دەسەڵاتی کردنی ئەم کارانەت بسەلمێنێ!» 19 یەشوا پێ فەرمون: «ئەم پەرستگایە بڕووخێنن، بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنمەوە». 20 یەهودیەکان پێیان گوت: «ئەم پەرستگایە بە چل و شەش ساڵ بنیاد نراوە، تۆ بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنیتەوە؟» 21 بەڵام ئەو ئاماژەی بۆ پەرستگای جەستەی خۆی دەکرد. 22 لەبەر ئەوە کاتێک لەناو مردووان هەستایەوە، قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە ئەمەی فەرموو بوو، ئەوسا باوەڕیان بە نووسراوە پیرۆزەکە هێنا و بەو قسەیەی یەشوا فەرمووی. 23 لەکاتێکدا یەشوا لە جەژنی پەسخە لە یورشەلایم بوو، زۆر کەس باوەڕیان بە ناوی هێنا چونکە ئەو پەڕجووانەیان بینی کە دەیکرد. 24 بەڵام یەشوا لەلای خۆیەوە متمانەی پێ نەکردن، چونکە هەموو خەڵکی دەناسی 25 ئەو پێویستی بە کەس نەبوو دەربارەی مرۆڤ شایەتی بۆ بدات، چونکە خۆی دەیزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایە.