بەشی ٢

1 ئێوە پێشتر بەهۆی تاوان و گوناهەکانتان مردبوون، 2 کە بەپێی شێوازی ئەم جیهانە دەڕۆشتن، شوێنکەوتووی سەرۆکی هێزەکانی با، ئەو گیانەی کە ئێستا لە ڕۆڵەکانی سەرپێچیکار کاردەکات، 3 ئێمەش پێشتر بە ئارەزووی جەستەمان لە نێوانیاندا دەژیاین، ئەوەی بە جەستە و بیرکردنەوەکانمان ئارەزووی ئەنجامدانیمان دەکرد، و ئێمەش بەپێی سروشت منداڵی توڕەیی بووین وەک ئەوانی دیکە. 4 سەبارەت بە خودا، ئەو لە میهرەبانیدا دەوڵەمەندە ، بەهۆی ئەو خۆشەویستییە مەزنەی کە ئێمەی پێ خۆ خۆشویستووە، 5 هەرچەندە ئێمە بە گوناهەکانمان مردبووین، لەگەڵ مەسیحدا زیندوو بووینەوە، کە بە بەخشش ڕزگارتان بووە، 6 لەگەڵ ئەودا هەستاینەوە و لە ئاسمانەکاندا لەگەڵ مەسیحی یەشوا دانیشتین. 7 ئەمەش بۆ ئەوەیە کە لە سەردەمەکانی داهاتوودا دەوڵەمەندی بەخششەکەی لە میهرەبانییەکەیدا بۆ ئێمە لە مەسیحی یەشوادا دەربخات. 8 چونکە بە بەخشش ڕزگارتان بووە، بەباوەڕ، وە ئەمەش لە ئێوەوە نییە. ئەمە دیاری خودایە، 9 لەسەر بناغەی کردارنییە، تاکوو کەس شانازی نەکات. 10 چونکە ئێمە شاکاری خوداین و لە یەشوای مەسیحدا بۆ کارە چاکەکان بەدی هاتووین، کە پێش وەختە ئامادەی کردووە بۆ ئەوەی تێیدا بڕۆین. 11 بۆیە لەبیرتان بێت، ئێوە لە نەتەوەکان لەدایک بوون، و ئەوانەی خەتەنە کراون ناوتان دەبەن بە خەتەنە نەکراوەکان کە ئەمە کارێکی جەستەییە کە بە دەست ئەنجام دەدرێت، 12 چونکە لەو کاتەدا ئێوە بێ مەسیح بوون، لە کۆمەڵەی یەسرائیل بێگانە بوون، و بە پەیمانە بەڵێندراوەکان نامۆ بوون، هیچ هیوایەکتان نەبوو، نکۆڵیتان لە خودا دەکرد لە جیهاندا. 13 ئێوە ئێستا، کە لە مەسیحی یەشوادان، پێشتر دوور بوون بەڵام بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە. 14 کەواتە ئەو ئاشتیمانە، ئەو کەسەیە کە جیاوازیەکانی لابرد و کردینی بە یەک نەتەوە و ئەو بەربەستانەی شکاند کە جیایی دەکردینەوە. 15 واتە دوژمنایەتی: کاتێک بە جەستەی خۆی یاسا و ڕاسپاردەکانی تەوراتی هەڵوەشاندەوە، بەجۆرێک کە لە دوو لایەنەکە مرۆڤێکی نوێ هەبێ، بۆ ئەوەی ئاشتی لە نێوانیاندا پێک بێت، 16 بۆ ئاشتکردنەوەیان لە یەک جەستەدا لەگەڵ خودا بەهۆی خاچەوە کە دوژمنایەتییەکەی لەناوبرد. 17 پاشان هات و موژدەی ئاشتی بۆ ئێوە ڕاگەیاند کە دوورن، (وەک چۆن موژدەی ئاشتی ڕاگەیاند) بۆ ئەوانەی نزیک بوون. 18 بە ئەو هەموومان بە یەک گیان لە باوک نزیک دەبینەوە. 19 کەواتە، ئێوە چیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو هاوڵاتین لەگەڵ پیرۆزکراوان و ئەندامانی خێزانی خودا، 20 ئێوە لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیات نراون و خودی مەسیحی یەشوا بەردی بناغەکەیە، 21 کە لە ئەودا هەموو بیناکە بەیەکەوە ڕێک دەخرێت و بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی لە پەروەردگاردا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز. 22 ئێوەش لەناو ئەودا پێکەوە بنیات نراون و بوونەتە شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ خودا بە بوونی گیانەکە. ​