بەشی ١

1 لە یۆخەنای پیرەوە، بۆگایۆسی خۆشەویست ئەوەی کە بەڕاستی خۆشم دەوێت 2 خۆشەویست، دەمەوێت لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت، وە بۆ ئەوەی تەندروستی جەستەت بەقەد تەندروستی گیانیت بەهێز بێت. 3 چەن خۆشییەکی مەزنم هەبوو کە هەندێک لە برایانی ڕێبوار بە لامدا تێپەڕین پێیان ڕاگەیاندم کە بە گوێرەی ڕاستیەکە دەڕۆیت، شایەتییان بۆ ئەو ڕاستیەدا کە لە تۆدا چەسپاوە! 4 چەن مەزنە ئەو خۆشییە کە دڵم پڕ دەکات کاتێک ئەو مژدە خۆشە دەبیستم کە پشتڕاستی دەکاتەوە منداڵەکانم بە پێی ڕاستی ڕەفتار دەکەن! 5 ئەی خۆشەویست، مامەڵەی باشت لەگەڵ برا و نامۆکاندا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تۆ ڕاستگۆیانە مامەڵە دەکەیت بەرامبەر بە خودا. 6 ئەگەر ئەو شتانەیان بۆ دابین بکەیت کە پێویستیان پێیەتی بۆ گەشتکردن کارێکی باشت دەبێت. دەزانی ئەمە مایەی ڕەزامەندی خودایە، 7 چونکە ئەم برایانە بۆ خزمەتکردنی مەسیح بەڕێکەوتوون، وە هیچ یارمەتیەک لە بێباوەڕان وەرناگرن. 8 پێویستە پێشوازی لە کەسانی وەک ئەمانە بکەین بۆ ئەوەی بەڕاستی بتوانین هاوبەشی ئەوان بین لە خزمەتکردنی ڕاستییەکە. 9 شتێکم بۆ کڵێسا نووسی لەسەر ئەم بابەتە: بەڵام دیۆتریفۆس کە حەز دەکات وەک سەرکردەیەک خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت، ئێمە پەسند ناکات. 10 بۆیە سەرنجی بۆ ئەو کارانە ڕادەکێشم کە دەیکات کاتێک دێم. تۆمەتی درۆینە دژی ئێمە دەوروژێنێت، بە شێوەیەکی کین لە دڵانە قسە دەکات. بەم شتە ڕازی نییە، بەڵکو ڕەتیدەکاتەوە پێشوازی لە برا رێبوارەکان بکات، ڕێگری لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت وەریانبگرن و لە کڵێساش دەریان دەکات. 11 ئەی خۆشەویست، لاسایی خراپە مەکەرەوە، بەڵکو لاسایی چاکە بکەرەوە. هەرکەسێک چاکە بکات، لە خوداوەیە. ئەوەی خراپەکاری بکات ئەوە نیشان دەدات کە هەرگیز خودای نەناسیوە. 12 سەبارەت بە دیمیتریۆس، هەمووان شایەتحاڵی باشی ئەوەن. تەنانەت ڕاستیەکە خۆی شایەتی بۆ دەدا. هەروەها ئێمەش شایەتحاڵی بۆ دەدەین. وە ئێوەیش متمانەتان بە ڕاستی ئەو شتانە هەیە کە ئێمە شایەتی بۆ دەدەین. 13 زۆر شتم هەبوو بۆت بنووسم. بەڵام نامەوێت لێرە بە پێنووس و مەرەکەب بینووسم. 14 هیوا خوازم کە بە یەک بگەین بەم نزیکانە، روبەرو وتووێژ بکەین! 15 سڵاوت لێ بێت! خۆشەویستان لێرە سڵاوتان لێدەکەن. بە ناو لە هەر یەکێک لە ئازیزانت سڵاو بکە.