بەشی ٢

1 داواتان لێدەکەین برایان دەربارەی گەڕانەوەی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح و کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو 2 مەهێڵن بیرکردنەوەکانتان خێرا تووشی شڵەژان و دڵەڕاوکێتان بکات، هیچ پێشنیار و هەواڵ و پەیامێک نییە کە بە درۆ لەلایەن ئێمەوە، بانگەشەی ئەوە بکات کە ڕۆژی پەروەردگار پێشتر هاتووە. 3 مەهێڵن کەس بە هیچ شێوەیەک فریوتان بدات! چونکە ئەو ڕۆژە نایەت ئەگەر پێشتر لادان و مرۆڤی سەرپێچیکار، و ڕۆڵەی لە ناوچوو دەرنەکەوێت، 4 ئەو کەسەی کە دژایەتی هەموو شتێک دەکات کە پێی دەوترێت خودا یان پەرستراو، و خۆبەزلزانانە دوژمنایەتی دەکات. لە پەرستگای خودا شوێنێک بۆ خۆی دەکاتەوە، هەوڵدەدات بیسەلمێنێت کە ئەو خودایە. 5 ئایا لەبیرتان نییە کە زۆرجار کاتێک لەگەڵتان بووم ئەم قسانەم پێتان دەگوت؟ 6 وە ئێستا دەزانن چی رایگرتووە بۆ ئەوەی ئامادە نەبێت تەنها لەو کاتەدا کە بۆی دیاری کراوە. 7 سەرپێچیکارەکە ئێستا بە شاراوەیی کار دەکات وەک ئەوەی نهێنی بێت. تا ئەو کاتەی ئەوەی کە دەست بەسەری دەکات و لەو نێوەندە دووری دەخاتەوە. 8 مرۆڤە یاخیبووەکە بە ڕوونی دەردەکەوێت و پاشان یەشوای پەروەردگار بە هەناسەی دەمی و لە گەڕانەوەیدا بە شکۆمەندی دەرکەوتنی لەناوی دەبات. 9 سەبارەت بە دەرکەوتنی یاخیبووەکە، بە ڕادەی شەیتان توانایی دەبێت بۆ ئەنجامدانی پەرجوو وە هەموو نیشانە سەرسوڕهێنەرە درۆینەکان، 10 تا بە هەموو جۆرە گومڕاییەک لەناوچووەکان ڕابکێشێت بۆ سەرپێچی، چونکە خۆشەویستی ڕاستییەکەیان وەرنەگرتووە تا ڕزگاریان بێت. 11 لەبەر ئەم هۆکارە، خودا وزەی گومڕاکردنیان بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی باوەڕ بەو شتە بکەن کە فێڵە، 12 کەواتە بڕیار دەدرێت لە سەر هەموو ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە ڕاستیەکە نەبووە بەڵام بە ناپاکی دڵخۆش بوون. 13 سەبارەت بە ئێمەش، ئەرکی ئێمەیە بەردەوام سوپاسی خودا بکەین لە پێناو ئێوە، ئەو برایانەی پەروەردگار خۆشی دەوێن، چونکە خودا هەر لە سەرەتاوە ئێوەی هەڵبژاردووە بۆ ڕزگاربوون، پیرۆزکردنی گیان و باوەڕتان بە ڕاستی. 14 بۆ ئەم مەبەستە بە مزگێنی ئێمە بانگهێشتی کردوون، بۆ ئەوەی شکۆمەندی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح بەدەست بهێنین. 15 بۆیە برایان، چەسپاو بن ودەست بگرن بەو فێرکاریانەی کە لە ئێمەوە وەرتانگرتووە، جا چ بە قسە یان بە نامەکانمان. 16 خودی پەروەردگارمان یەشوای مەسیح، و خودای باوکمان، کە خۆشی ویستووین و بە بەخششی خۆی ئاسوودەیەکی هەتاهەتایی و هیوایەکی باشی پێبەخشیوین، 17 دڵتان هان دەدات و رەگتان دادەکوتێت لە هەموو کردەوە و وتەیەکی چاکدا!