بەشی ١

1 لە یۆخەنای پیرەوە، بۆ ئەو خاتوونەی کە خودا هەڵیبژاردووە، و منداڵەکانی کە بەڕاستی هەموویانم خۆشدەوێت، نە تەنیا تاکە کەس نیم کە خۆشم دەوێن، بەڵکو هەمووئەوانەش کە ڕاستی دەناسن. 2 بە پێی ئەو ڕاستییەی لە دڵماندا نیشتەجێیە، وهەتاهەتایە لەگەڵمان دەبێت، 3 با بەخشش و میهرەبانی و ئاشتیمان، لە خودای باوک و پەروەردگار یەشوای مەسیحی کوڕی باوکەوە، بە ڕاستی و خۆشەویستییەوە لەگەڵت بێت. 4 زۆر دڵخۆش بووم کاتێک هەندێک لە منداڵەکانتم بینی کە بەپێی ڕاستی دەڕۆن، بەپێی ئەوەی باوک رایسپاردووین. 5 ئێستا، ئەی خاتوون، داوات لێ دەکەم، و بە ڕاسپاردەیەکی نوێی مەزانە. بەڵام ئەمە ئەو ڕاسپاردەیە کە لە سەرەتاوە هەمانبووە: یەکترمان خۆش بوێت. 6 ئا ئەمەیە خۆشەویستییەکە: بەپێی ڕاسپاردەکانی ئەو بڕۆن. ڕاسپاردەکە ئەمەیە، هەروەک لە سەرەتاوە بیستووتانە: کە بە خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکەن! 7 جیهان پڕ بووە لە چەواشەکار کە نازانن یەشوای مەسیح بە جەستەیەکی مرۆڤانەوە هاتۆتە سەر زەوی. ئەمانە گیانی چەواشەکار و دژە مەسیحن! 8 بۆیە گرنگی بە خۆتان بدەن، بۆ ئەوەی ئەو هەوڵەی ئێمە لە رێگای ئێوە داومانە بەفیڕۆ نەچێت، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن. 9 چونکە هەرکەسێک لە فێرکاری مەسیح بەردەوام نەبێت و سەرپێچی بکات، بەشی لە خودادا نییە. بەڵام هەرکەسێک لەم فێرکردنە بەردەوام بێت، هەم باوک و هەم کوڕی هەیە. 10 ئەگەر کەسێک بەبێ ئەم فێرکاریە هاتە لاتان، لە ماڵەکەتان وەریمەگرن و سڵاوی لێ مەکەن، 11 چونکە هەرکەسێک سڵاوی لێ بکات، هاوبەشە لە کارە خراپەکانیدا. ​ 12 زۆر شتم هەبوو بۆتان بنووسم بەڵام نامەوێت لێرە بە مرەکەب و کاغەز بینووسم. هیوادارم بۆخۆم سەردانتان بکەم و بتوانین ڕووبەڕوو قسە بکەین. تاکو تەواو دڵخۆش بین. 13 منداڵەکانی خوشکت کە خودا هەڵیبژاردوون سڵاوت لێدەکەن.